زانست
یوتوب كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئه‌پڵ دروست ده‌كات
وه‌رگێڕان:چاوان حسام
به‌كارهێنه‌رانى ئه‌پڵ ده‌ڵێن :كۆمپانیاى ئه‌پڵ كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى دابه‌زینى پاتریه‌كه‌ له‌كاتى به‌كارهێنانى "یوتوب"، كۆمپانیاى ئه‌پڵیش ده‌ڵێت:به‌م نزیكانه‌ چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین.
به‌پێ ى هه‌واڵێكى ئاژانسى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ ،  به‌كارهێنه‌رانى "ئه‌پڵ" و "ئایپاد"ده‌ڵێن:  له‌دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى فێرژنى IOS 10  بۆ IOS 11 به‌كارهێنانى ئه‌پى "یوتوب" زۆرپاترى مۆبایله‌كه‌ داده‌به‌زێنێت.
ئه‌و هه‌واڵه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: ئه‌وه‌ى سه‌یره‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وزه‌ى پاترێكه‌ به‌هۆى ئه‌پى" یوتوب" كه‌ زۆترین به‌كارهێنه‌رى هه‌یه‌ له‌ جیهاندا ، كاتێك به‌كارهێنه‌رانى ئه‌پڵ فێرژنه‌كه‌ نوێده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌م ئه‌په‌ كارناكات ، به‌ڵام كۆمپانیاى "ئه‌پڵ" خه‌مساردن و هیچ چاره‌سه‌رێكیان بۆ نه‌كردووه‌.
هاوكاتیش كۆمپانیاى ئه‌پڵ له‌ په‌ڕه‌ى ڕه‌سمى خۆى له‌ تویته‌ر ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌زووترین كات هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاره‌سه‌رى بكه‌ین.
290 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/15/2017 1:23:58 PM
زیاتر ...