تەندروستی
به‌م خاڵانه‌ زوو خۆت ڕزگار بكه‌ له‌ ئازارى منداڵ بوون
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 ئاشكرایه‌ منداڵ بوون یه‌كێكه‌ له‌ كرداره‌ ئازارو تونده‌كانى خانمان ، به‌ گشتى هه‌موو خانمان كه‌ ده‌چنه‌ قۆناغى مانگى له‌دایك بوونى كۆرپه‌كه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ و گرژییه‌كى زۆرى لا دروست ده‌بێت.
به‌ڵام پزیشكان و شاره‌زایان له‌م بواره‌دا له‌سه‌ر چه‌ند كردارێك ڕێ كه‌وتوون كه‌ كردارى منداڵ بوون ئاسان و خێراى ده‌كات و ئه‌م كردارانه‌ش ملى بۆرى ڕه‌حم ده‌كاته‌وه‌ تاوه‌كو به‌ئاسانى سروشتییانه‌ كۆرپه‌كه‌ له‌دایك ببێت و دایكه‌كه‌ى هه‌ست به‌ ئازار و گرژى نه‌كات .
 ئه‌و كردارانه‌ش بریتیین له‌ :- 
 خانمان كه‌ ماوه‌ى دووگیان بوونیان گه‌یشته‌ مانگى (8-9) پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشك بكات بۆ ڕێنمایى پێدانى كۆمه‌ڵێك وه‌رزش كه‌تایبه‌ته‌ به‌ خانمانى سك پڕ بۆ به‌هێز كردنى ماسولكه‌ى حه‌ووز .
  پێویسته‌ خانمانى سك پڕ زۆر سه‌ووزه‌ بخۆن ، به‌ڵام له‌ هه‌مووى گرنگتر خواردنى خوورما و دارچینى زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ ملى ڕه‌حم ده‌كاته‌وه‌ ، ده‌بێت خۆت به‌ دوور بگریت له‌ خواردنى گه‌رم ، چونكه‌ تووشى سك چوونت ده‌كات به‌ به‌رده‌وامى .
  ده‌بێت هه‌موو مانگێك سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت بۆ دڵنیا بوونى ته‌ندروستى كۆرپه‌كه‌ و په‌یڕه‌و كردنى ڕێنماییه‌كانى پزیشك بۆ ئاسان كارى منداڵ بوون .
  ئه‌گه‌ر كه‌م خوێنیت پێویسته‌ پێش دووگیان بوونت چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت ، چونكه‌ كاتى منداڵ بوون كاردانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت .
  خانمانى دووگیان پێویسته‌ هه‌موو كات ده‌روونى خۆیان ئارام و هێمن بكه‌نه‌وه‌ ، دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ گرژى مێشك ، چونكه‌ واده‌ى منداڵ بوونه‌كه‌ دوا ده‌خات و ئازارى توند به‌ دواى خۆیدا ده‌هێنێت.
  سه‌رچاوه‌ : الیوم السابع.
3018 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/15/2017 10:59:30 AM
زیاتر ...