زانست
ته‌نه‌ نامۆكه‌ى شارى كه‌لار ببینه‌ و بزانه‌ چى ڕوویداوه‌...
ڕاپۆرت:چاوان حسام
دوو مامۆستاى گه‌رمیان بینینى ئه‌م دیارده‌ییان پشت ڕاستكرده‌وه‌ و ده‌ڵێن : به‌ چاوى خۆمان ئه‌م دیارده‌یه‌مان بینیوه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ بینینى ڕووناكى له‌ ئاسمانى شارى كه‌لار ماڵپه‌ڕى ئاڕاسته‌ به‌دواداچونى بۆ هه‌واڵه‌كه‌ كردوه‌ له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا  جه‌میل محمد  ، مامۆستاى زانكۆى گه‌رمیان له‌به‌شى فیزیا وه‌ك شایه‌تحاڵى ڕووداوه‌كه‌ و توێژه‌رێكى دیارده‌كه‌ ، ڕایگه‌یاند: به‌ڵێ ڕاسته‌ دوێنێ 13 تشرینى دووه‌مى 2017 ،  2 شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 3 ى پاشنیوه‌ڕۆ له‌ ئاسمانى شارى كه‌لار ئه‌و ڕووناكیه‌ بینراوه‌ .
ئه‌و مامۆستایه‌یى زانكۆ وتیشى: ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌كى سروشتیه‌ كه‌ پێى ده‌وترێت "sun dog" واته‌ "خۆرى درۆزن "له‌كه‌لار به‌شێوه‌ى خۆرى دووه‌م بینراوه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا له‌ ئه‌نجامى نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ڕووده‌دات كه‌ له‌ هه‌ڵمى ئاو دروست ده‌بێت و ده‌بێت چه‌ند چینێكى ته‌نكى هه‌ور پاشان ئه‌م گه‌ردیلانه‌ ده‌بنه‌ كریستاڵى سه‌هۆڵى دواتر ئه‌م گه‌ردیلانه‌ له‌ پله‌ى 22 دا له‌گه‌ڵ چینه‌ ته‌نكه‌كانى تردا له‌یه‌ك ده‌ده‌ن و له‌لایه‌ك وه‌ك شێوه‌ى خۆرى دووه‌م ده‌رده‌كه‌ون و له‌لایه‌كى تر په‌لكه‌ زێڕینه‌ دروست ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌كانیدا ووتى: ئه‌گه‌ر هه‌وره‌كه‌ یا ئه‌و چینه‌ كریستاڵیه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى یه‌ك ده‌ست بڵاو ببوایه‌وه‌ ئه‌وا بازنه‌یه‌كى ته‌واوى  دروست ده‌كرد به‌ڵام  ، چونكه‌ هه‌وره‌كه‌ زۆر ته‌نك بوو یه‌ك ده‌ستیش نه‌بوو  په‌ڵه‌په‌ڵه‌ بوو بۆیه‌ ته‌نها له‌و گۆشانه‌دا بینراوه‌ كه‌ په‌ڵه‌ هه‌ورى لێبووه‌ و دروستبوونى ئه‌م دیارده‌یه‌ش پانتاى 20 كم ده‌گرێته‌وه‌. 
ئه‌و مامۆستایه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد : ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌نه‌ و ده‌كرێت چه‌ند ساڵ جارێك ڕووبدات .
ئه‌و مامۆستایه‌یى زانكۆ ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌:  شه‌وى  12 ى تشرینى دووه‌م 1 شه‌ممه‌ له‌كاتى ڕوودانى بومه‌له‌رزه‌كه‌دا به‌هۆى به‌هێزى بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ كاره‌با شۆرتى كردووه‌ له‌ شارى كه‌لار ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى  ڕووناكى وه‌ك هه‌وره‌بروسكه‌ له‌ ئاسماندا ببینرێت.
م.ته‌یب فه‌ره‌ج خاوه‌ن بڕوانامه‌ى به‌كالۆریس له‌ جوگرافیا وه‌ك شایه‌ت حاڵى ڕووداوه‌كه‌ و جوگرافى ناسێك ووتى :دوێنى كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆ تا خۆرئاوابوون له‌ ئاسمانى شارى كه‌لار ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌شێوه‌ى كلكدارى هه‌بوو و هه‌روه‌ها چه‌ندین جار چڕبوونه‌وه‌ى بریقه‌دارى هه‌بوو پاشان وه‌ك په‌لكه‌ زێڕینه‌یه‌كى لێده‌هاتوو دووباره‌ ڕووناكیه‌كه‌ دروست ده‌بۆیه‌وه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ چه‌ند جارێك به‌رده‌وامى هه‌بوو هه‌تا منداڵان و دانیشتوانى شارى كه‌لار به‌دیار ئه‌م دیارده‌ سروشتیه‌وه‌  تێڕامابوون.

14078 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/14/2017 2:07:02 PM
زیاتر ...