هونەر
سلێمانی ...گروپی ( زێد) كۆنسێرتێك سازده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
بڕیاره‌ ڕۆژی  پێنج شه‌ممه‌ 16/11 گروپی ( زێد) له‌ زانكۆی ئه‌مریكی شاری سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی له‌ ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه‌ كۆنسێرتێك ساز بكات، كه‌ تێیدا كۆمه‌ڵێك گۆرانی فۆلكلۆری كوردی ده‌وترێته‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆتان شارباژێری موزیكژه‌ن و ڕێكخه‌ری كۆنسێرته‌كه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ وتی: ئه‌م كۆنسێرته‌ یه‌كه‌مین كۆنسێرتی گروپی ( زێد) ده‌بێت له‌ زانكۆی ئه‌مریكی شاری سلێمانی، له‌ كۆنسێرته‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك گۆرانی فۆلكلۆری كوردی وه‌ك گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان( حه‌سه‌ن زیره‌ك، تاهیر تۆفیق و محه‌مه‌دی ماملێ...هتد) ده‌وترێته‌وه‌. 
وتیشی: ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی  كۆنسێرته‌كه‌ گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتییه‌ له‌ ڕێگای هونه‌ره‌وه‌ ،ده‌مانه‌وێت به‌ خوێندكاران بڵێین به‌ بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ئایین و نه‌ته‌وه‌، هونه‌ر هه‌مووان كۆده‌كاته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی كۆنسێرته‌كه‌ش له‌ ناو زانكۆی ئه‌مریكی بۆتان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد :زانكۆی ئه‌مریكی به‌شێك له‌ خه‌ڵكی نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی تێدایه‌،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بڕیارماندا له‌وێ كۆنسێرته‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ین و خوێندكارانی نه‌ته‌وه‌ جیاوه‌زه‌كان ئاوێته‌ی موزیك و گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردی بكه‌ین.
له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی لاو ڕێبین محه‌مه‌د كه‌ وه‌ك گۆرانیبێژ له‌ كۆنسێرته‌كه‌دا به‌شداره‌ به‌ ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاند:مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنسێرته‌ وێڕای ئاشناكردنی موزیك و گۆرانی فۆلكلۆر و ڕه‌سه‌نی كوردیی به‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوه‌زه‌كان ، دروستكردنی په‌یوه‌ندی پته‌وتریشه‌ له‌ نێوانیاندا.
وتیشی:خۆم به‌ خۆشحاڵ ده‌زانم ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێبه‌خشرا له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگمه‌وه‌ ئه‌و په‌یامه‌ به‌ خوێندكاران بگه‌یه‌نم ، هیوادارم بتوانین په‌یامه‌كه‌ وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نین و هونه‌ری كوردی ڕه‌سه‌نیش وه‌ك خۆی بهێڵینه‌وه‌.
210 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/12/2017 3:41:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ