تەندروستی
به‌ برسێتى خۆت بپارێزه‌ له‌ خواردنى ئه‌مانه‌
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ دووچارى ئازار و گیرو گرفتى گه‌ده‌ ده‌بینه‌وه‌ ، دیاره‌ زۆر خۆراك هه‌ن كه‌نابێت له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ (برسێتى ) بخورێت ، چونكه‌ ئازار و هه‌ستیارى گه‌ده‌ دروست ده‌كات ، بۆیه‌ باشتروایه‌ ئاشنا بین به‌و خۆراكانه‌ى كه‌ هه‌رگیز به‌ برسێتى نابێت بیان خۆیت . ئه‌و خۆراكانه‌ش بریتیین له‌ :-
 • به‌یانیان به‌ هیچ جۆرێك پێش نان خواردن ده‌رمان مه‌خۆ ، چونكه‌ ئازار دروست ده‌كات له‌ گه‌ده‌دا.
 • خواردنه‌وه‌ى چا و قاوه‌ به‌ برسێتى هۆكارێكه‌ بۆ زیاتر ترشه‌لۆك بوونى گه‌ده‌ و ئاستى ترشى گه‌ده‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .
 • مۆز به‌ برسێتى مه‌خۆ ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مه‌گنیسیۆم و به‌ برسێتى زیان به‌ ته‌ندروستى له‌ش و دڵ ده‌گه‌یه‌نێت .
 • پرته‌قاڵ و لاله‌نگى : به‌هۆى بوونى مادده‌ى ترشى تێیاندا خواردنیان به‌ برسێتى دیوارى گه‌ده‌ بریندار ده‌كات .
 • ته‌ماته‌ به‌هۆى بوونى مادده‌ى "بكتین" تێدا به‌به‌رسێتى ترشى گه‌ده‌ زیاد ده‌كات و هه‌ست به‌ كزانه‌وه‌ى ده‌كه‌یت .
 • دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان ، چونكه‌ غازه‌كه‌ى ناوى زیانى هه‌یه‌ . 
• خواردنه‌ گه‌رمه‌كانى وه‌كو بیبه‌رى تون و سوور دووچارى سوتانه‌وه‌ى گه‌ده‌ت ده‌كات .
 • خواردنه‌وه‌ سارده‌كان به‌ برسێتى ده‌بێته‌ هۆى دوا خستنى كردارى مژیونى گه‌ده‌ .
 • شیرینى له‌ به‌یانیاندا ده‌بێته‌ هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێندا . 
• مادده‌ كهولییه‌كان گه‌ده‌ دووچارى برین و ئازارى توند ده‌كاته‌وه‌. 
• ماست به‌ برسێتى تووشى كزانه‌وه‌ى گه‌ده‌ت ده‌كات . 
• هه‌رمێ ئه‌و مادده‌ شیرینییه‌ى ناوى گه‌ده‌ تووشى ترشه‌ڵۆكى ده‌كاته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌ : 123esaaf.com
3664 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/12/2017 2:32:08 PM
زیاتر ...