تەندروستی
چاره‌سه‌رى ئازارى ئه‌ژنۆ به‌ چه‌ندڕێگایه‌كى ئاسان
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
هه‌و كردنى جومگه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ گیرو گرفته‌ باوه‌كان به‌تایبه‌تى له‌نێو ته‌مه‌نى به‌ساڵاچوواندا به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، جومگه‌كانیش بریتیین له‌ ئێسقان وه‌كو" كڵاوه‌ى ئه‌ژنۆ ، بڕبڕه‌ى پشت ، پاژنه‌ى پێ ،جومگه‌كانى ده‌ست و پێیه‌كان" به‌ڵام له‌ ئێستادا هه‌وكردن و ئازارى توند له‌ جومگه‌ى كڵاوه‌ى ئه‌ژنۆدا زۆر باوه‌ و ڕێگرى ده‌كات له‌ ڕۆیشتنت به‌ ئاسوده‌یى
  نیشانه‌كانى ئازار و هه‌و كردنى جومگه‌كان:-
به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش . 
هه‌ست كردن به‌ ماندوێتى . 
دابه‌زینى كێشى له‌ش. 
هه‌ناسه‌ توندى . 
ووشك بوونه‌وه‌ى چاو و ناو ده‌م . 
تووش بوونت به‌ هه‌ستیارى پێست. 
به‌ئاسانترین ڕێگه‌ چاره‌سه‌رى ئازارو هه‌وكردنى جومگه‌كان بكه‌ :- 
پێویستت به‌ خه‌و و ئیسراحه‌تى زۆره‌ .
سه‌ووزه‌ و ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ئۆمیگا "3" تێدایه‌ زۆر بخۆ وه‌كو ماسى .
خواردنه‌وه‌ى ئاو ئازاره‌كه‌ى كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
هه‌وڵ بده‌ چاى زه‌نجه‌فیل بخۆیته‌وه‌ .
خوو به‌ره‌ ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ زۆر مه‌گنیسیۆمى تێدایه‌ .
گه‌رما و ساونا زۆر بكه‌ .
زه‌رده‌چه‌وه‌ ده‌توانێت له‌و ئازاره‌ تونده‌ ڕزگارت بكات .
جلى گه‌رم له‌به‌ر بكه‌ و مه‌هێڵه‌ سه‌رمات بێت . 
خواردنى بیبه‌رى سوور زۆر باشه‌ بۆ هه‌وكردنى جومگه‌كان .
چاره‌سه‌رى ده‌رزى ئاژنین بۆ ئه‌م ئازاره‌ كاریگه‌رى ده‌بێت و كه‌مى ده‌كاته‌وه‌.
چۆن خۆت ده‌پارێزیت له‌ تووش بوونت به‌ ئازارى جومگه‌كان:-
ڕۆژانه‌ وه‌رزش كردنى جه‌سته‌یى دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ هه‌وكردن و ئازار.
دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان . 
سه‌رچاوه‌ : ویب تب.
610 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/12/2017 11:23:50 AM
زیاتر ...