هونەر
كارێكی هونه‌ری جیاواز به‌رێوه‌یه‌
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
خانووی ژماره‌ (۱۳)
خانووی ژماره‌ (۱۳) ناوی شۆرت فیلمێكی ناوازه‌یه‌ كه‌به‌مزوانه‌ به‌رهه‌م ده‌هینریت، جیاوازی ئه‌م فیلمه‌ش له‌وه‌دایه‌ كه‌  هه‌نگاوێكی نوێیه‌ له‌ هونه‌ری كوردی و فیلمێكی ترسناكه‌.
 له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕۆژیار لوقمان پرۆدیوسه‌ری كاره‌كه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاند: فیلمه‌كه‌ باس له‌ كیشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات كه‌ بووه‌ته‌ هۆی جیابوونه‌وه‌ و تیكجونی زۆرێك له‌ خێزانه‌كان ئه‌ویش بابه‌تی جادووه‌ له‌ كۆمه‌لگای كوردی.
وتیشی: رۆژیار سیروان  كاری سیناریۆو ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌ و فیلمه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ باس له‌رووداو پیشهاته‌كانی ئه‌م حاله‌ته‌ی جادوو ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ رووده‌ده‌ن .
شایانی باسه‌ له‌م فیلمه‌دا به‌ته‌واوی هه‌ول دراوه‌ ته‌كنیكی جیاواز و ناوازه‌ و پیشكه‌وتوو به‌كاربهینریت له‌كاتی وینه‌گرتنیدا، جه‌ندین ئه‌كته‌ری نوێ و به‌توانا و لێهاتوو رۆڵی تێدا ده‌بینن وله‌ئیستاشدا فیلمه‌كه‌ كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامده‌درێت كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (هانا پرۆدیكشن)وه‌ ئه‌نجام ده‌دریت.

541 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/11/2017 2:07:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ