زانست
ئاگاداربن... یه‌كه‌م كێشه‌ى ئایفۆنى X دۆزرایه‌وه‌
وه‌رگێڕان:چاوان حسام
تا ئێستا نزیكه‌ى 20 به‌كارهێنه‌رى مۆبایلى ئایفۆن X گله‌ییان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ى مۆبایله‌كه‌ ،كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ له‌لاى ڕاستى شاشه‌كه‌وه‌ هێڵێكى سه‌وز ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نازانرێت چیه‌.
به‌ پێ ى هه‌واڵێكى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ به‌كارهێنه‌ران له‌ وڵاتانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و كه‌نه‌دا و پۆڵه‌ندا و ئوستڕاڵیا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویتر باسى ئه‌و خه‌ته‌ سه‌وزه‌ى شاشه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌مووان ده‌ڵێن زه‌ره‌رمه‌ند بووین.
ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ ئه‌م جۆره‌ گرفته‌یان هه‌بووه‌ ده‌ڵێن : "ئه‌م هێڵه‌ سه‌وزه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ده‌رناكه‌وێت ، به‌ڵكو كاتێك كه‌ كار به‌مۆبایله‌كه‌ ده‌كرێت ئه‌م هێڵه‌ سه‌وزه‌  دروست ده‌بێت هه‌تا مۆبایله‌كه‌ نه‌كوژێنیته‌وه‌ ئه‌م هێڵه‌ سه‌وزه‌ ون نابێت".
ئه‌م جۆره‌ گرفته‌ش به‌ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك جۆرى مۆبایل دروست نابێت به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌ردوو جۆرى 64 گێگا و 256 گێگاش ئه‌م گرفته‌ دروست ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى "مشابل " ئه‌م جۆره‌ گرفته‌ حاڵه‌تێكى شاز نیه‌ و به‌ڵكو له‌ زۆرێك له‌ مۆبایله‌كانى ئایفۆن  X  دا دروست ده‌بێت .
له‌ وڵاتانى جیهان نرخى ئایفۆن X  64 گێگا له‌ 1000 د‌ولاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات ، به‌ڵام له‌ كوردستان   نرخى 1700 دۆلارى ئه‌مریكیه‌.
1305 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/11/2017 11:33:35 AM
زیاتر ...