کۆمەڵایەتی
كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر ده‌روون چییه‌ ؟
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون.
به‌ پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ڕه‌نگ كراوه‌  ، ده‌ركه‌وتووه‌ ڕه‌نگی ئه‌و جله‌ی ده‌یپۆشیت یان ڕه‌نگی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی له‌ چوارده‌ورتن هه‌ریه‌كه‌یان كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تیش كاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر ده‌روون به‌جێ ده‌هێڵن .
له‌ خواره‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ ڕۆژانه‌ زۆر به‌كاری ده‌هێنین و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ  ڕوونده‌كه‌ینه‌وه‌:
كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان :-
*ڕه‌نگی ڕه‌ش : به‌ پاشای ڕه‌نگه‌كان ناسراوه‌ ، له‌به‌ر كردنی ڕه‌نگی ڕه‌ش دڵته‌نگ و خه‌فه‌ت بارت ده‌كات ، چونكه‌ زیاتر ئاماژه‌یه‌ بۆ له‌ده‌ست دانی كه‌سانی ئازیز .
*ڕه‌نگی شین : به‌ جوانترین ڕه‌نگ ناسراوه‌ ، چونكه‌ ڕه‌نگی ئاسمان و زه‌ریایه‌ ، ڕه‌نگی شین ده‌روون ئارام و خاوو ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی ده‌كه‌یت كه‌ ڕه‌نگی شین ده‌پۆشیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ستانی خوێن سووك ده‌كات.
*ڕه‌نگی سپی : به‌ ڕه‌نگی خاوێن و ئاشتی ناسراوه‌ ، له‌به‌ر كردنی ڕه‌نگی سپی گه‌شبینت ده‌كات ، شاره‌زایان پێیان وایه‌ ڕه‌نگی سپی به‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان داده‌نرێت .
*ڕه‌نگی سوور : ڕه‌نگێكی زۆر گه‌رمه‌ ، به‌ ڕه‌نگی خۆشه‌ویستی و سرنج ڕاكێش ناسراوه‌ ، له‌به‌ر كردنی ئه‌م ڕه‌نگه‌ هێز و چالاكیت پێ ده‌به‌خشێت .
*ڕه‌نگی سه‌وز : هه‌روه‌ك ڕه‌نگی شین به‌ جوانترین ڕه‌نگ داده‌نرێت ، چونكه‌ ڕه‌نگی ده‌شت و سروشته‌و  ئاسوده‌یت پێ ده‌به‌خشێت .
*ڕه‌نگی زه‌رد : ڕه‌نگێكی جوان و سرنج ڕاكێشه‌ ، خانمان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن ، چونكه‌ ڕه‌نگی ئاڵتون زه‌رده‌ و گه‌شبینت ده‌كات .
سه‌رچاوه‌ : سیدتی .
489 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2017 1:28:04 PM
زیاتر ...