کۆمەڵایەتی
ئه‌م پێنج جۆره‌ نامه‌یه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریت ده‌ڕووخێنێت
وه‌رگێڕان: ڤانیا بێستون

كۆمه‌ڵێك گفتوگۆ و ڕه‌فتار هه‌یه‌ كه‌ گیرو گرفت ده‌خاته‌  نێوان هاوسه‌رانه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ران دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌و كۆمه‌ڵه‌ ڕه‌فتاره‌ ئه‌وا هه‌ست و سۆزو خۆشه‌ویسته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ نێوانیاندا به‌درێژایی‌ ژیان ، بۆیه‌ زۆر گفتوگۆ و نامه‌ هه‌ن كه‌ كێشه‌ دروست ده‌كه‌ن له‌ نێوان هاوسه‌راندا ، پێویسته‌ هاوسه‌ران له‌و ڕه‌فتارانه‌ به‌دوور بن.
له‌ خواره‌وه‌ "5" جۆر نامه‌ ده‌خه‌ینه‌  ڕوو كه‌ گیروگرفت له‌ نێوان هاوسه‌راندا دروست ده‌كات :-
1-نامه‌ی‌ گومان : هاوسه‌ران هه‌میشه‌ قه‌د ئاره‌زووی‌ ئه‌وه‌ ناكه‌ن نامه‌ی‌ گوماناوی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ببینێت ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌ جۆره‌ سیقه‌ نه‌بوونێك ده‌كات له‌ نێوانیاندا.
2-نامه‌ی‌ تووڕه‌یی‌ :  هه‌رگیز لای‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ ناردنی‌ نامه‌دا تووڕه‌یی‌ خۆت ده‌رمه‌خه‌ ، چونكه‌ هه‌ست و سۆزی‌ ده‌گۆڕێت.
3-نامه‌ی‌ داواكاری‌ : ئه‌م جۆره‌ نامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ شێوازی‌ ناشرین داواكاریت هه‌بێت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت ، به‌مه‌ش بێزاری‌ دروست ده‌بێت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ته‌وه‌.
4-نامه‌ی‌ گله‌یی‌ : هه‌رگیز نامه‌ی‌ گله‌یی‌ مه‌نێره‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت ، هه‌میشه‌ گله‌یی‌ و سه‌رزه‌نشت كردن لێك دوركه‌وتنه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رانی‌ به‌دواوه‌یه‌ .
5-نامه‌ی‌ خۆزاڵ كردن : ئه‌م جۆره‌ نامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ خۆت به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌تدا زاڵ بكه‌یت ، بۆ نموونه‌ له‌نامه‌كه‌دا پی‌ َی‌ بڵێیت "خێرا ته‌له‌فونم بۆ بكه‌" ، ئه‌م جۆره‌ نامه‌یه‌ زۆر بێزار كه‌ره‌ .
سه‌رچاوه‌ : ئیلا
2333 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2017 1:19:03 PM
زیاتر ...