کۆمەڵایەتی
ماچى ڕۆمانسى چاره‌سه‌رى ناكۆكى هاوسه‌رانه‌
وه‌رگێران: ڤانیا بێستون
 ناكۆكى نێوان هاوسه‌ران گیرو گرفتێكى گه‌وره‌یه‌ ، ده‌بێته‌ هۆى دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌ یه‌كترى به‌مه‌ش هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستى كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ نێوانیاندا ، ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌ش كێشه‌ و گیرو گرفتى زۆر دروست ده‌كات له‌ نێوانیاندا ، باشتروایه‌ ڕێگرى بكه‌ن له‌و ناكۆكییانه‌ى نێوانیان و نه‌هێڵن درێژه‌ بكێشێت . 
به‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه‌ هه‌ست و سۆزى هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنه‌ره‌وه‌:-
هه‌وڵ بده‌ له‌گه‌ڵیدا دابنیشیت و گفتوگۆ بكه‌ن بۆ له‌ بیر كردنى كێشه‌كانتان . 
هه‌رگیز خۆتى لێ به‌ دوور مه‌گره‌ . 
به‌ وشه‌ى جوان و قسه‌ى شیرین بانگى بكه‌ . 
هه‌رچى ئه‌و پێى خۆش بێت و ئاره‌زووى بكات ئه‌نجامى بده‌ . 
هه‌ست و سۆزتى بۆ ده‌ر بخه‌ . 
ئه‌نجامدانى سوپرایز دڵى خۆش ده‌كات . 
مه‌هێڵه‌ شه‌وان سه‌ر جێیت لێ جیا بكاته‌وه‌.
هه‌رگیز ئه‌وه‌ له‌ بیر مه‌كه‌ گۆڕینه‌وه‌ى ماچى ڕۆمانسییه‌ت باشترین سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ باوه‌ڕ بوونى به‌ سۆز و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ت . 
سه‌رچاوه‌ : المرسال.
639 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2017 3:24:31 PM
زیاتر ...