کۆمەڵایەتی
خۆت ڕزگاركه‌ له‌ بێتاقه‌تى
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 به‌گشتى خه‌مۆكى و نه‌خۆشى ده‌روونى له‌ نێو گه‌نجاندا به‌ر بڵاوه‌ و تووشى ده‌بن ، دیاره‌ زۆر هۆكار هه‌ن بۆ تووش بوون و تێك چوونى بارى ده‌روونى گه‌نجان و دووچارى خه‌مۆكى و گرژى ده‌روونى ده‌بنه‌وه‌ ، باشتروایه‌ زوو چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌روون پاك بكرێته‌وه‌ له‌ گرژى و خه‌مۆكى ، ئه‌مه‌ش به‌ چه‌ند خاڵێكى ئاسان ده‌توانى خۆتى لێ ڕزگار بكه‌ى . 
به‌چه‌ند خاڵێكى ئاسان خۆت له‌ خه‌مۆكى و نه‌خۆشى ده‌روونى ڕزگار بكه‌ :-
 • به‌رده‌وام پێویسته‌ به‌ره‌نگار ببیته‌وه‌ و خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ده‌یت.
 • ئاوات و ئامانجت بپێكه‌ و زیاتر هه‌وڵى بۆ بده‌ با ببیته‌ كه‌سێكى چالاكه‌وان.
 • له‌ جارێك زیاتر هه‌وڵ بده‌ بۆ هێنانه‌دیى خه‌ونه‌كانت.
 • به‌رده‌وام ڕۆژانه‌ وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ ، چونكه‌ ڕزگارت ده‌كات له‌ خه‌مۆكى . • دوور له‌و هۆكار و سه‌رچاوانه‌ بكه‌وه‌ره‌وه‌ كه‌ مایه‌ى دروست بوونى خه‌مۆكین. 
سه‌رچاوه‌ :الیوم السابع.
1536 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/5/2017 2:05:57 PM
زیاتر ...