زانست
نرخى شاشه‌ى ئایفۆنى X به‌كارهێنه‌ران ده‌ترسێنێت
وه‌رگێڕان:چاوان حسام
كۆمپانیاى ئه‌پڵ ورده‌كارى چاككردنه‌وه‌ى "ئایفۆن ئێكسى" ئاشكرا كرد ، به‌ پێى زانیاریه‌كانیش چاككردنه‌وه‌ى مۆبایله‌كه‌ نرخێكى ئێجگار زۆرى هه‌یه‌ ، له‌ كاتێكدا مۆبایله‌كه‌ خۆى به‌ 1599 دۆلارى ئه‌مریكیه‌.
به‌پێ ى ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌ ده‌ست سكاى نیوزى عه‌ره‌بى كه‌وتووه‌ كۆمپانیایى ئه‌پڵ ده‌ڵێت : به‌ته‌نها چاككردنه‌وه‌ى شاشه‌ى ئایفۆن ئێكس 279 دۆلارى ئه‌مریكى تێده‌چێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا تێچوه‌كانى ترى پارچه‌ى مۆبایله‌كه‌ ته‌نها 549 دۆلارى تێده‌چێت.
ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕاى  ئه‌وه‌ى ئایفۆنى 8 پڵه‌س كه‌ شاشه‌كه‌ى له‌ جۆرى OLED ته‌نها به‌ 169 دۆلارى ئه‌مریكیه‌ و تێچوونى پارچه‌كانى ترى به‌ته‌نها 399 دۆلارى تێده‌چێت.
3167 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/5/2017 11:39:22 AM
زیاتر ...