زانست
داهاتی ئه‌پڵ روو له‌ زیادبوونه‌
به‌شی هه‌واڵ

كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاند كه‌ داهاتی ئه‌مساڵیان له‌مانگه‌كانی ته‌مووز-ئه‌یلوول به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو زیادی كردووه‌ به‌ بڕی له‌سه‌دا ١٢.٢و گه‌یشتۆته‌ ٥٢.٥٦ ملیار دۆلار، هاوكات له‌سه‌دا ٦٢ی داهاتی كۆمپانیاكه‌ له‌ فرۆشتنی ئامێره‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌.
كۆمپانیاكه‌ ئاشكرای كرد كه‌ له‌ مانگه‌كانی ته‌مووز-ئه‌یلوولی پاردا ٤٦.٨٥ ملیار دۆلار داهاتیان بووه‌ له‌كاتێكدا ٩.٠١ دۆلار قازانجی سافی ساڵی پار بووه‌، له‌م ساڵدا ئه‌و بڕه‌ بۆ ١٠.٧١ ملیار به‌رزبۆته‌وه‌.
ئه‌پڵ ئاشكرای ده‌كات كه‌ فرۆشتنی ئامێره‌كانیان له‌سه‌دا ٢.٥ زیاده‌ی كردووه‌ و به‌ گشتی گه‌یشتۆته‌ ٤٦ ملیۆن و ٤٦٦هه‌زار دانه‌، ئایپاد له‌سه‌دا ١١.٤ فرۆشتنه‌كه‌ی زیادی كردووه‌ و ١٠ ملیۆن و ٣٢٦ هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشراوه‌. له‌كاتێكدا ماك له‌سه‌دا ١٠.٢ زیادی كردووه‌ و ٥ ملیۆن و ٣٨٦ كڕیاری هه‌بوو.
ماڵپه‌ڕی ڕه‌سمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی و سلێمانی
395 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2017 1:21:43 PM
زیاتر ...