زانست
ئایفۆنى ئێكس گه‌شته‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
ئاڕاسته‌:جه‌عفه‌ر حسێن


 ‎ئەمڕۆ 4 تشرینى دووه‌مى 2017 یه‌كێك له‌ بریكاره‌ ڕه‌سمیه‌كانى مۆبایل له‌ هه‌رێم گه‌یشتنى ئایفۆن ئێكسى له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێم ڕاگه‌یاند. 
‎باوەڕ جەمال لێپرسراوی ڕاگەیاندنی كۆمپانیای ئەسێ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گەیشتنی مۆبایلی ئایفۆن ئێكسی ڕاگەیاند و وتی: كۆمپانیای ئەپڵ هەوڵیداوە گۆڕانكاری زۆر بكات و لە مۆبایلی ئایفۆن ئێكسدا پشت و پاشی كردۆتە شوشە ، هەروەها توانای پاتریەكەی بەرزكردۆتەوە 2716 میلی ئەمپێڕ، بە سیستەمی كارپێكەری ios11 كار دەكات و دەبڵ كامێرایە بە ڕوونمای 13 مێگاپێكسڵ و بە ڕەنگەكانی ڕەش و سپی بەردەستە.
 سەبارەت بە نرخەكەشی بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمپانیای ئەسێ وتی: نرخی مۆبایلەكە لە ئێستادا بە 1599 دۆلار دەفرۆشرێت و ئێستا لە بازاڕەكانی كوردستاندا بوونی هەیە.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو ستیڤ وزنیاك هاوبه‌شى دامه‌زراوه‌یى كۆمپانیایى "ئه‌پڵ"ى ئه‌مریكى ڕایگه‌یاند: كه‌ كۆتا به‌رهه‌مى كۆمپانیایى ئه‌پڵ "ئایفۆن x" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ڕۆژى هه‌ینى 3 ى تشرینى دووه‌م  ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌م به‌دڵ نیه‌ چونكه‌ هیچ نوێكاریه‌كى تێدا نه‌كراوه‌و هاوشێوه‌ى مۆبایله‌كانى تره‌ .
1910 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2017 12:44:57 PM
زیاتر ...