دیارییه‌كانی مام جه‌لال گه‌یشته كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی
ئاڕاسته:به‌شى هه‌واڵ
سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال زیاتر له 7000هه‌زار كتێب‌و سه‌رچاوه‌ی وه‌ك دیاریی سه‌رۆك مام جه‌لال گه‌یانده كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی.
له‌مباره‌یه‌وه ئالان ره‌ووف به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی وتی: هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌فاتی سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌م كتێبانه وه‌ك دیاریی له‌لایه‌ن سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه‌وه گه‌یه‌ندرایه كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێب‌و سه‌رچاوه‌ی جیاجیا له‌كتێبخانه‌كه‌دا. وتیشی: له‌گه‌ڵ سكرتارییه‌تی به‌ڕێزیان به‌هۆی زۆری كتێبه‌كانه‌وه ده‌ستمان كرد به‌دابه‌شكردنی به‌سه‌ر كتێبخانه گشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ری گهرمیانو راپهڕینو كۆیه‌و زانكۆی سلێمانی.
|