زانست
چه‌ند ڕۆژێكى ماوه‌ بۆ كه‌وتنه‌ بازاڕى ئایفۆن x
وه‌رگێڕان:چاوان حسام
له‌گه‌ڵه‌ ئه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژێكى تر ئایفۆنى x ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌   ،به‌ڵام كۆمپانیاى ئه‌پڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ى به‌دڵ نیه‌. 
ستیڤ وزنیاك هاوبه‌شى دامه‌زراوه‌یى كۆمپانیایى "ئه‌پڵ"ى ئه‌مریكى ڕایگه‌یاند: كه‌ كۆتا به‌رهه‌مى كۆمپانیایى ئه‌پڵ "ئایفۆن x" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ڕۆژى هه‌ینى 3 ى تشرینى دووه‌م  ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌م به‌دڵ نیه‌ چونكه‌ هیچ نوێكاریه‌كى تێدا نه‌كراوه‌و هاوشێوه‌ى مۆبایله‌كانى تره‌ .
ستیڤ وزنیاك هاوبه‌شى كۆمپانیایى ئه‌پڵ له‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 29 ى تشرینى یه‌كه‌م له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕى CNBC ووتى:دڵخۆشم به‌به‌رهه‌مهێنانى ئایفۆن 8 چونكه‌ به‌رهه‌مێكى باشه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئایفۆن 7 و ئایفۆن 6 دا.
هه‌ر له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هاوكات تیم كوك به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاكه‌ باسى له‌وه‌كرد: كه‌ به‌رهه‌م هێنانى ئایفۆنى ئێكس كردنه‌وه‌ى ده‌رگایى ته‌كنه‌لۆژیایى نوێیه‌ ،ده‌توانین گرێبه‌ستى باشتر بكه‌ین ، هه‌روه‌ها ڕۆژى3 تشرینى دووه‌م 11 ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌ ونرخى 999 دۆلارى ئه‌مریكیه‌.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ له‌ ساڵى 1976ستیڤ وزنیاك له‌گه‌ڵ ستیڤ جۆبزى كۆچكردوو كۆمپانیایى ئه‌پڵیان دامه‌زراندووه‌.
كۆمپانیایى ئه‌پڵ له‌ كۆتایى حه‌فتاكان و سه‌ره‌تاى هه‌شتاكاندا له‌ بوارى فرۆشتندا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یان تۆماركردووه‌.
سه‌رچاوه‌:سكاى نیوز
1190 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/31/2017 12:16:50 PM
زیاتر ...