کۆمەڵایەتی
به‌م ڕه‌فتارانه‌ بزانه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت عاشقته‌
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 به‌گشتى هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ ئاره‌زووى دۆزینه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى ڕاسته‌قینه‌ ده‌كه‌ین ، چونكه‌ خۆشه‌ویستى ژیان جوانتر و پڕ مانادار ده‌كات ، دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نائومێدى ، له‌وانه‌یه‌ كه‌سێك هه‌بێت له‌ ژیاندا تۆى زۆر خۆش بوێت و جیاواز له‌ خۆشه‌ویستى كه‌سانى تر به‌ڵام ده‌رى نابڕێت و به‌ نهێنى ده‌یشارێته‌وه‌ .


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانیت كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆشى ده‌وێیت:-

*پشت گوێت ناخات ، به‌رده‌وام ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ده‌كات ئاگاى لێت بێت و هه‌واڵت بپرسێت و ده‌یه‌وێت گوێ ى له‌ ده‌نگت بێت .

*ده‌رى ده‌خات كه‌ به‌ ته‌واوى سه‌یرى چاوه‌كانت ده‌كات له‌ قسه‌كردنیدا . 
*هه‌میشه‌ ئاماژه‌ى زه‌رده‌خه‌نه‌ى پێكه‌نین له‌سه‌ر لێوه‌كانییه‌تى به‌رامبه‌ر به‌ تۆ.
*هه‌وڵ ده‌دات له‌ هه‌ر لایه‌ك بیت ئه‌ویش له‌وێ بێت و به‌رامبه‌رت یان له‌ ته‌نیشتت بێت ، زوو زوو زۆر به‌ قوڵاى سه‌یرت ده‌كات .

 *به‌ شێوازى خۆشه‌ویستى ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵدا ده‌كات.

 *هه‌میشه‌ به‌دواتدا ڕاده‌كات ، ده‌یه‌وێت له‌لاى بیت هه‌رچه‌نده‌ كارى له‌وه‌ گرنگترى هه‌بێت .
 سه‌رچاوه‌ : موزوع.

9178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/30/2017 2:56:08 PM
زیاتر ...