کۆمەڵایەتی
ڕۆژانه‌ ته‌نها بۆ پێنج خوله‌ك بگرى
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
 زۆر كه‌س هه‌ن گریان و فرمێسك به‌ لاوازى مرۆڤایه‌تى ده‌بینن ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا گریان ده‌روون و جه‌سته‌ دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌ خه‌مۆكى و ئاڵۆزى مێشك ، ده‌ركه‌وتووه‌ فرمێسك و گریان سوودى ته‌ندروستى زۆرى هه‌یه‌ ، چونكه‌ ئاسوده‌یى ده‌روونى به‌ دواى خۆیدا ده‌هێنێت ، فرمێسكیش جۆرى جیاوازى هه‌یه‌ و له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ ده‌ده‌ین به‌ سووده‌كانى گریان .
 سێ جۆر فرمێسك هه‌یه‌ ئه‌وانیش بریتیین له‌:-
 *فرمێسكى سۆز : هه‌ركاتێ هه‌ستى سۆزیت جووڵه‌ ئه‌وا ئه‌م جۆره‌ فرمێسكه‌ت ده‌بێت وه‌كو له‌كاتى (خۆشى ، دڵ ته‌نگى ، ماندوێتى). 
*فرمێسكى بنچینه‌یى : ئه‌م فرمێسكه‌ له‌ لیكه‌ ڕژێنه‌كاندایه‌ ، زۆر پێویسته‌ ، چونكه‌ چاو ده‌پارێزێت له‌ به‌كتریا.
 *فرمێسك بێ خواستى خۆت : له‌ده‌ست خۆتدا نى یه‌ ، به‌ڵام پارێزگارى له‌ چاو و ده‌روون ده‌كات. 
سووده‌كانى فرمێسك و گریان چییه‌ ؟
 *فرمێسك بینینى چاو به‌هێز ده‌كات ، چونكه‌ ناو چاو ته‌ڕ ده‌كات وه‌ له‌ ووشك بوونه‌وه‌ ده‌یپارێزێت.
 *چاو پاك ده‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ شله‌یه‌ك له‌ فرمێسكدا هه‌یه‌ به‌ناوى "لیسۆزۆم" كه‌له‌ "5" خوله‌كدا تواناى كوشتنى "90-95" به‌كتریایى هه‌یه‌ .
 *گریان ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه‌ وه‌ گرژى و ئاڵۆزى و په‌ستانى مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، خه‌مۆكیت ناهێڵێت.
 *له‌ش ڕزگار ده‌كات له‌ مادده‌ى ژه‌هر ، چونكه‌ فرمێسك (98%) ى له‌ ئاو پێك دێت . *فرمێسك پارێزگارى له‌ چاو ده‌كات و دژى مادده‌ى زیان به‌خشه‌ .
 *به‌گشتى ته‌ندروستى به‌ره‌و باش ده‌بات ، چونكه‌ په‌ستانى خوێن و نه‌خۆشى شه‌كره‌ داده‌به‌زێنێت . 
*دواى گریان هه‌ست به‌ حه‌سانه‌وه‌ ده‌كه‌یت . 
سه‌رچاوه‌ : مجله‌ حیاتك
956 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/30/2017 2:54:57 PM
زیاتر ...