زانست
گه‌نجێكی كورد ئه‌پلیكه‌یشنێكی هاوشێوه‌ی تیلیگرام دروست داكات
ئاڕاسته‌:تاژاو محه‌مه‌د
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه‌ خه‌ڵكی ڕوَژهه‌لاَتی كوردستانه‌ ،هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروستكردنی ئه‌پلیكه‌یشنێك ، كه‌ هاوشێوه‌ی تیلیگرام و  ڤایبه‌ره‌و له‌ هه‌موو جیهان كارده‌كات به‌ ناوی (كورد گرام).
له‌وباره‌یه‌وه‌ ناڤید كه‌ریمی دروستكه‌ری ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بوَ ئاڕاسته‌ وتی:كورد گرام توَڕێكی جیهانییه‌ كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا بلاَوده‌بێته‌وه‌،كه‌ هاوشێوه‌ی تیلیگرام و ڤایبه‌ر كارده‌كات به‌لاَم به‌ زمانی شیرینی كوردی و زوَر پێشكه‌وتووتره‌ له‌ ڤایبه‌ر و تیلیگرام.
وتیشی:له‌ ئه‌پلیكه‌یشنه‌دا په‌یوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ  و دروستكردنی په‌یج هاوشێوه‌ی ئینستاگرام به‌رده‌سته‌و له‌سه‌ر هه‌ردو سیسته‌می ئه‌ندروَید و ios  كارده‌كات.
ناڤید ڕاشیگه‌یاند:كه‌ سه‌یرم ده‌كرد ته‌نها كورد خاوه‌نی ئه‌پلیكه‌یشنی تایبه‌ت به‌ خوَیی و كوردی نییه‌ ،بڕیارمدا ئه‌پێكی كوردی دروست بكه‌م بوَ ئه‌وه‌ی كورد سود له‌ به‌رنامه‌ی كوردی خوَی ببینێت نه‌ك بێگانه‌.
590 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/29/2017 11:17:29 PM
زیاتر ...