دۆسیە
ئاژانسه‌ ڕووسیه‌كان"گرژى و ئاڵۆزیه‌كانى هه‌رێم و به‌غداد ئامانجى بازرگانیه‌"
وه‌رگێڕان:چاوان حسام
 به‌پێى ڕاپۆرتێكى سكاى نیوز به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت جێگه‌ى گومانه‌ و پێده‌چێت گرژى و ئاڵۆزیه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا ته‌نها ئامانجى بازرگانى كردن بووبێت. 
له‌ ڕاپۆرتێكى سكاى نیوزدا هاتووه‌ به‌ پێى ئاژانسه‌ ڕووسیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتدا  ئۆپیك به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتى دابه‌زیووه‌ و ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتى ڕۆژانه‌ى له‌ 1 ملیۆن به‌رمیل به‌رزكردۆته‌وه‌ بۆ 9 نۆ ملیۆن و 500 پێنج سه‌د هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه‌ ، به‌پێى ئاژانسه‌ ڕووسیه‌كان هۆكارى ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ خێرایه‌یى نرخى نه‌وت له‌ماوه‌ى ته‌نها 1 هه‌فته‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند خاڵێكى سه‌ره‌كى ئه‌وانیش:-
یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان كه‌مبوونه‌وه‌ى  به‌رهه‌م هێنانى ڕێژه‌ى به‌رمیله‌كانى نه‌وتى ئۆپیكه‌ بۆ 1 ملیۆن و 800 هه‌شت سه‌د هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه‌ ، هاوكات به‌رهه‌م هێنانى به‌رمیله‌نه‌وته‌كانى ڕۆژانه‌ له‌ ئه‌مریكا له‌ 1 ملیۆن و 100 سه‌د هه‌زار به‌رمیله‌وه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 9 ملیۆن و 500 پێنج سه‌د هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه‌.
پێش ئه‌و خێرا به‌رزبوونه‌وه‌ خێرایه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌  ئه‌مریكا و سعودیه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتى بۆ 12 ملیۆن به‌رمیلى ڕۆژانه‌ ڕێكه‌وتنیان كردووه‌ ، به‌پێى ئاژانسه‌كانى ڕووسیا ئه‌و خێرا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ له‌ناكاوه‌ى جیهان له‌ 45 دۆلار بۆ 55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ، كه‌ ئه‌گه‌ریشى هه‌یه‌ به‌رزبێته‌وه‌ بۆ 60 دۆلار به‌رمیل پێش مانگى 11  جێگه‌ى گومانه‌.
به‌پێى ڕوونكردنه‌وه‌كانى ئاژانسه‌ ڕووسیه‌كان پێده‌چێت تا مارسى 2018 ئه‌م نرخه‌ى نه‌وت به‌رده‌وام بێت  ، چونكه‌ دواى مارسى 2018 ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان كۆتایى پێدێت.
یه‌كێكى تر له‌ هۆكاره‌گرنگه‌كان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئێستادا نرخى دۆلار گونجاوه‌ .
هۆكارێكى گرنگ بۆ ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ناكاوه‌ نرخى نه‌وت سزادانى ئێرانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ، چونكه‌ له‌ ئێستادا  ئێران ناتوانێت نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت و پاشه‌كشه‌ى كردووه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غداد به‌رهه‌م هێنانى نرخى نه‌وت زۆر كه‌مى كردووه‌ و ئه‌مه‌ش بۆته‌ كه‌شێكى له‌بار بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ، ئه‌مریكاش ئه‌مه‌ى قۆستۆته‌وه‌ بۆ قۆرخكردنى نه‌وت و بازرگانى كردن بۆیه‌ له‌ ئێستادا ڕۆژانه‌ به‌ ملیۆنان به‌رمیل له‌ سعودیه‌وه‌ هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا ده‌كرێت.
به‌ پێى ئاژانسه‌ ڕووسیه‌كان ئه‌م بارودۆخه‌ ناهه‌موار و ئاڵۆزه‌ى هه‌رێم و به‌غداد جێگه‌ى گومانه‌ و پێده‌چێت تاكه‌ هۆكار بۆ گرژى و ئاڵۆزیه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا ئامانجى بارزگانى بێت.
424 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/29/2017 12:04:27 PM
زیاتر ...