کۆمەڵایەتی
به‌م سێ ڕێگه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنه‌ره‌وه‌
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
گومان له‌وه‌دا نییه‌ ژیان بێ خۆشه‌ویستى به‌ڕێ ناكرێت ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ڕۆژانه‌ دۆست و خۆشه‌ویستان شه‌ڕو ده‌مه‌ بۆڵه‌یان ده‌بێت به‌تایبه‌تى له‌ نێوان خۆشه‌ویسته‌كاندا گیروگرفت زۆر دروست ده‌بێت ، به‌ڵام ده‌توانى به‌م سێ ڕێگه‌یه‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ى به‌ده‌ست بهێنیته‌وه‌ .
ڕێگه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
*هه‌وڵ بده‌ ڕازى بكه‌ى دانیشن پێكه‌وه‌ قسه‌ و گفتو گۆ بكه‌ن و بتوانن چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانتان بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌ ده‌موچاوى گرژ و ئاڵۆز و تووڕه‌ییه‌وه‌ نابێت ، به‌ڵكو به‌ هێمنى و زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ .
*هه‌رگیز ئیهمالى مه‌كه‌ ، هه‌وڵ بده‌ ئه‌گه‌ر به‌ نامه‌یه‌كیش بێت به‌سه‌رى بكه‌یته‌وه‌ ، چونكه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ لێى گومان له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌و ده‌كات و ڕه‌ق و كینه‌ى زیاتر له‌ دڵیدا دروست ده‌بێت.
*مه‌هێڵه‌ سارد و سڕى بكه‌وێته‌ نێوانتانه‌وه‌ باشتر وایه‌ به‌ شێوازى ڕۆمانسى و سۆزدارى لێى نزیك بیته‌وه‌ ، چونكه‌ په‌یوه‌ندى نێوانتان به‌هێز و خۆشه‌ویستر ده‌كات .
سه‌رچاوه‌ : سیدتى
13102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/26/2017 4:42:18 PM
زیاتر ...