زانست
ئایفۆنى 7 خێراتر ده‌فرۆشرێت وه‌ك له‌ ئایفۆن 8
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
كۆمپانیاى ئه‌مه‌ریكى گه‌وره‌ى "ئه‌پڵ" ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ ئاره‌زوویه‌كى زۆر هه‌یه‌ بۆ به‌هه‌م هێنانى "ئایفۆن" به‌تایبه‌تى له‌ دواى ده‌رچوونى پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌و ئایفۆنه‌ نوێیه‌ .
به‌ پێ ى ماڵپه‌ڕى "جى اس ام ارینا" تایبه‌ت به‌ ته‌كنه‌لۆژیا باسى له‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیاى "ئه‌پڵ" ته‌نها له‌ تایوان بۆماوه‌ى دوو مانگ (%50) ى داشكاندنى ئه‌نجام داوه‌.
به‌ڵام كۆمپانیاى "روجرز" ى تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ كه‌نه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات له‌ كه‌نه‌دا گرنگى دان به‌ "ئایفۆنى 8" زۆر لاوازه‌ .
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش كۆمپانیاى "ئه‌پڵ" به‌ته‌واوى دانى به‌وه‌دا ناوه‌ له‌ ئێستا دا "ئایفۆنى 7" خێراتر ده‌فرۆشرێت و ئاره‌زووى زیاتره‌  وه‌ك له‌ "ئایفۆنى 8" هه‌رچه‌نده‌ "ئایفۆنى 8" تازه‌تره‌.
"ئه‌پڵ" ئاره‌زوومه‌نده‌ له‌ زوو به‌رهه‌م هێنانى به‌رهه‌مه‌كانى ، بۆ ده‌ست كه‌وتنى باشتر ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ نه‌یتوانى له‌ "ئایفۆنى 8" دا سه‌رنج و ئاره‌زوو به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت.
ئاشكرایه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى "ئایفۆنى 8" زۆر جیاوازتره‌ له‌ "ئایفۆنى 7".
هه‌رچه‌نده‌ "ئایفۆنى 8 و 7" له‌ شێوه‌دا زۆر له‌یه‌ك ده‌چن ، به‌ڵام به‌رگى پشته‌وه‌ى "ئایفۆن 8 " شووشه‌یه‌ له‌ جیاتى مادده‌ى كانزایى بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "ئایفۆنى 8" بارگاوى كردنه‌كه‌ى بێ ته‌له‌.
سه‌رچاوه‌ :سكاى نیوز.
674 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2017 12:57:02 PM
زیاتر ...