ترافیک
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ .. سزا داراییه‌كانی تایبه‌ت به‌ سه‌رپێچی هاتووچۆی راكه‌یاند
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

به‌پێی خشته‌یه‌كی نوێ ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم، سزا داراییه‌كانی تایبه‌ت به‌ سه‌رپێچی هاتووچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت.
سزا داراییه‌كانی‌ هاتوچۆ:
1 گوێڕایه‌ڵنه‌بوونی شۆفێر بۆ هێماكانی هاتوچۆی ڕووناكی یان نیشانه‌كانی پیاوی هاتوچۆ: بڕی (40) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
2 لێخوڕینی سوارۆ به‌شێوه‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕووی هاتوچۆی بڕیاردراو له‌ده‌سه‌ڵاتی هاتوچۆ: بڕی (50) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
3 لێخوڕینی سوارۆ به‌بی ڕووناكی پێشه‌وه‌‌و دواوه‌ به‌شه‌و: بڕی (50) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
4 لێخۆرینی سوارۆ به‌كه‌مته‌رخه‌می یان به‌هه‌ڵه‌شه‌یی: بڕی (40) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
5 لێخوڕینی سوارۆ به‌خێرایی زیاتر له‌له‌خێرایی دیاریكراوی یاسا: بڕی (40) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
6 تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی (30) ڕۆژ به‌سه‌ر نوسراوی فرۆشتنی سوارۆ ‌و به‌بی پێداچوونه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی تۆماری تایبه‌تمه‌ند بۆ مه‌به‌ستی تۆماركردن: بڕی ((40) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
7سه‌رپێچیكردنی بنه‌ماكانی ڕۆیشتن‌و هاتوچۆ له‌ڕێگه‌ی خێرا: بڕی (40) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
8 سه‌رپێچیكردنی بڵاونامه‌كان‌و ڕێنمایه‌كانی ده‌ركرا‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆ: بڕی (40) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
9 دانه‌پۆشینی باری سوارۆكانی بارهه‌ڵگر به‌شێوه‌یه‌كی موحكه‌م، له‌پێناو بڵاونه‌بوونه‌وه‌ یان نه‌كه‌وتنی بار له‌كاتی ڕۆیشتن: بڕی (40) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
10 وه‌ستانی سوارۆ كه‌ وه‌ستانی تێدا قه‌ده‌غه‌یه‌: بڕی 30) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
21 به‌كارهێنانی ڕووناكی به‌رز به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كاریگه‌ربێت له‌سه‌ر شۆفێری سوارۆكانی تر: بڕی (15) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
22 لێخوڕینی سوارۆ كه‌ كه‌مترین ڕێژه‌ی له‌مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی‌و دڵنیابوونی تێدا نه‌بێت: بڕی (15) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
23 دانانی جوانكاریی‌و ئاگاداركردنه‌وه‌‌و نوسین‌و وێنه‌ له‌سه‌ر جامی پێشه‌وه‌ یان دواوه‌ی ئۆتۆمبێل: بڕی (15) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
24 سه‌رپێچیكردنی بنه‌ماكانی ڕۆیشتنی ئاسووده‌: بڕی (15) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
25 نوێنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری یان مۆڵه‌تی تۆمار: بڕی (15) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
26 سه‌رپێچیكردنی هێمانی هاتوچۆ: بڕی (15) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
27 گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ر له‌سه‌ر لاته‌نیشته‌كانی ئۆتۆمبێل یان له‌سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل: بڕی (15) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
28 كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئۆتۆمبێل له‌لای چه‌پ پێش دڵنیابوون له‌نه‌بوونی هاتۆچۆی سوارۆكان: بڕی (15) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
29 ئاگاداركردنه‌وه‌ به‌نیشانه‌ی ڕووناكی پێش ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌كاتی پێچكردن یان وه‌ستان: بڕی 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
30 پێنه‌دانی مۆڵه‌تی شۆفێری یان مۆڵه‌تی تۆمار به‌كارمه‌ندی هاتوچۆ له‌كاتی داواكردن: بڕی (10) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
31 جوڵه‌پێكردنی سوارۆ پێش دڵنیابوون له‌خاڵی بوونی ڕووگه‌ی هاتوچۆ له‌سوارۆكان: بڕی (10) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت
32 تیژلێخوڕین له‌ڕێگه‌كانی ناوشار له‌(61 بۆ 75) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا: بڕی (70) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
33 تیژلێخوڕین له‌ڕێگه‌كانی ناوشار له‌(76 بۆ 90) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا: بڕی (100) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
34 تیژلێخوڕین له‌ڕێگه‌كانی ناوشار له‌(91 بۆ 105) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا: بڕی (125) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
35 تیژلێخوڕین له‌ڕێگه‌كانی ناوشار له‌(105 بۆ 115) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا: بڕی (180) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
36 تیژلێخوڕین له‌ڕێگه‌كانی ناوشار له‌(116) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا‌و به‌ره‌وسه‌ر: بڕی (250) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
37 تیژلێخوڕین له‌ڕێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌(101 بۆ 115) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا: بڕی (70) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
38 تیژلێخوڕین له‌ڕێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌(116 بۆ 130) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا: بڕی (90) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
39 تیژلێخوڕین له‌ڕێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌(131 بۆ 145) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا: بڕی (115) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
40 تیژلێخوڕین له‌ڕێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌(146 بۆ 155) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا: بڕی (185) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
41 تیژلێخوڕین له‌ڕێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌(156) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا‌و به‌ره‌وه‌سه‌ر: بڕی (230) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
42 سزای دواكه‌وتنی تۆماركردنی ژماره‌ی كاتیی ئۆتۆمبێل (بۆ هه‌ر مانگێك): بڕی (یه‌ك) ملیۆن دینار وه‌رده‌گیرێت.
43سزای دواكه‌وتنی تۆماركردنی ژماره‌ی كاتیی ماتۆڕسكیل (بۆ هه‌ر مانگیك): بڕی (500) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
44سزای سه‌رپێچی بڕگه‌ی یه‌كه‌م (1،2، 5،6) له‌یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی (2016)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: بڕی (1) ملیۆن دینار وه‌رده‌گیرێت.
2045 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2017 10:47:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ