ڕونکردنەوەیەک لە ھونەرمەند زەکەریا عبدللەوە
ئاڕاسته:بهشى ههواڵ
چەند ڕۆژێکە تۆمارێک بەناوی کەرکوک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە خۆی وەک بەرهەمێکی هونەری من نیشان دەدات .
دەمەوێ هەموو لایەک لەوە ئاگاداربن ئەو گۆرانیە دوور و نزیک پەیوەندی بە دەنگ و بۆچونی من نیە،
هەر بۆیە داوا لەسەرجەم پەیج و ماڵپەڕە ئەلکترۆنیەکان دەکەم ئەو تێکەڵبونە ڕاست بکەنەوە، ئەو دەنگە ،دەنگی لاوێکی تازە پێگەیشتوە ،وێڕای ئەوەی هەوڵی نزیک کردنەوەی دەنگی دەدات، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
زەکەریـــــــا عبدلله
۲۰۱۷/۱۰/۲۱
|