کۆمەڵایەتی
چۆن چاره‌سه‌ری منداڵی شه‌ڕانگێز بكه‌ین؟
به‌شی هه‌واڵ
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه‌ زه‌ره‌ر به‌وانیتر ده‌گه‌یه‌نیت پێویسته‌ به‌شه‌رانگێزی ناوی ببه‌ین ، هه‌ندێك كات ئه‌و زیانانه‌ جه‌سته‌ییه‌ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی منداڵ شه‌قێك له‌ كه‌سێكی كه‌ هه‌ڵده‌دات یان جاری واش هه‌یه‌ ئه‌و زیانانه‌ له‌ ڕه‌فتاره‌كانی وه‌كو هاواركردن خۆی ده‌رده‌خات.
بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین به‌شێك له‌و ڕه‌فتارانه‌ سروشتیه‌ و ناتوانین یگه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌و منداڵه‌ شه‌ڕانگێزه‌ ، بۆنمونه‌ منداڵ له‌ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنیدا ده‌گاته‌ قۆناغێك كه‌ هه‌ستكردن به‌ موڵكایه‌تی لای سه‌ر هه‌ڵده‌دات له‌م قۆناغه‌دا زۆر پارێزگاری له‌ كه‌ل و په‌له‌كانی یاریكردنی ده‌كات ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت یارییه‌كی لێ به‌رێت ئه‌وا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر ده‌نوێنێت هه‌ر بۆیه‌ لێره‌دا ناتوانین بڵێن ئه‌و منداڵه‌ توشی شه‌ڕانگێزی بووه‌ به‌ڵكو ئه‌و له‌و قۆناغه‌دا ئه‌یه‌وێت ئه‌وه‌ فێر ببێت كه‌ چۆن به‌رگریی له‌ كه‌ل و په‌له‌كانی خۆی بكات .
شه‌رانگێزی شیوه‌ی جۆراو جۆری هه‌یه‌ و له‌لای  منداڵی كوڕ زۆرتره‌  وه‌ك له‌ منداڵی كچ، شێوه‌ی ره‌فتاری شه‌ڕانگێزانه‌ له‌ نێوان كوران و كچاندا جیاوازه‌ ، كوڕان زۆرتر هێزی جه‌سته‌ و جوڵه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن ، به‌ڵام كچان زۆر تر هاوار كردن به‌كار ده‌هینن ،له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی دروستبوونی شه‌رانگێزیتان له‌ لای منداڵ بۆ ڕوونده‌كه‌ینه‌وه‌: 
1- ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی دایك و باوك به‌رامبه‌ر یه‌كتر ( ئه‌مه‌ گرگترین هۆكاره‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی شه‌ڕانگێزی لای منداڵ)  .
2- وه‌رگرتنی نمونه‌ی ڕه‌فتار شه‌ره‌نگێزی كه‌سانی تر .
3- هه‌ندێك له‌ داب و نه‌ریته‌ نا دروسته‌كان .
4- بێبه‌ش بون له‌و شتانه‌ی كه‌ ئاره‌زوی ده‌كات .
5- په‌شێوی و نیگه‌رانی .
6- كێشمه‌كێشی ده‌رونی و یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ له‌ نێوان دوو ڕێگه‌دا .
7- خه‌مۆكی .
8- به‌ واقیعیبونی شه‌ڕه‌نگێزی .
9- هه‌ست كردن به‌ سوكایه‌تی .

سه‌رچاوه‌ :په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی منداڵ
755 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/19/2017 1:08:08 PM
زیاتر ...