کۆمەڵایەتی
ئه‌و پشكنینانه‌ كامانه‌ن كه‌ پێویسته‌ پێش هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بدرێت
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
بۆچى پێویسته‌ پێش هاوسه‌رگیرى ئه‌م پشكنینانه‌ ئه‌نجام بده‌یت ؟
به‌ پێ ى لێكۆڵینه‌وه‌ى زۆرێك له‌ شاره‌زایان و پزیشكان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ ، پێویسته‌ پێش هاوسه‌رگیرى پشكنین ئه‌نجام بدرێت به‌هۆى نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كانه‌وه‌ ، چونكه‌ زۆر نه‌خۆشى هه‌یه‌ ڕاسته‌خۆ به‌هۆى كردارى سێكسییه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ .
یه‌كێك له‌و پشكنینانه‌ى كه‌ زۆر پێویسته‌ پێش هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بدرێت بریتییه‌ له‌ "نه‌خۆشى سلاسیمیا" كه‌ له‌ هیمۆگڵۆبینى خوێندا هه‌یه‌ و پشكنینه‌كه‌ ڕێژه‌ى خرۆكه‌ى سوورى خوێن ده‌رده‌خات ، نه‌خۆشییه‌كى بۆماوه‌ییه‌ كه‌ له‌ باوانه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ وه‌چه‌كانى ، نه‌خۆشییه‌كى زۆر قوورسه‌ ، چونكه‌ پێویسته‌ مانگانه‌ به‌رده‌وام خوێنى پێ بدرێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووه‌م پشكنین بریتییه‌ له‌ پشكنینى تۆوى پیاوان كه‌پێویسته‌ پیاوان ئه‌نجامى بده‌ن تا دڵنیا بن له‌ ڕێژه‌ى ساغى تۆو تێیاندا 
پێویسته‌ خانمان پشكنین ئه‌نجام بده‌ن بۆ هۆرمۆن ، FSH كه‌ ئه‌م هۆرمۆنه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سووڕى مانگانه‌ له‌ خانماندا ، هه‌ریه‌كه‌ له‌م پشكنینانه‌ به‌هۆى كردارى جووت بوونه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو گیرو گرفتت هه‌بێ له‌م هۆرمۆنه‌دا ئه‌وا كێشه‌ و ئازار دروست ده‌كات له‌ جگه‌ر و گورچیله‌كاندا .
پشكنینى تواناى سێكسیش پێویسته‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر لاواز بن ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌ژێر چاودێریدا بێت.
پشكنینى ڤایرۆسى ئایدز كه‌ زۆر زیره‌كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ دا .
خانمان ده‌بێت پشكنینى ڕه‌حم و مه‌مك ئه‌نجام بده‌ن .
گرنگترین پشكنین پشكنینى كرۆمۆسۆم و هۆرمۆناته‌ كه‌ پێویسته‌ پێش هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بدرێت ، چونكه‌ دواى هاوسه‌رگیرى هه‌ریه‌كه‌ له‌م پشكنینانه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ گیرو گرفت بخاته‌ هاوسه‌رگیره‌كه‌یانه‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌ : الیوم السابع .
4464 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2017 3:26:55 PM
زیاتر ...