هونەر
كۆڕێكى ماته‌مینى تایبه‌ت به‌مام جه‌لال سازكرا
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
 رێكخراوى ئاسۆى نیشتمان ڕۆژى 5 شه‌ممه‌ 12-10-2017 كۆرێكى ماته‌مینى پڕ له‌ شیعر و گۆرانى و میوزیك تایبه‌ت به‌ سه‌رۆك مام جه‌لال له‌مۆزه‌خانه‌ى نیشتمانى ئه‌منه‌سوره‌كه‌ له‌ سلێمانى رێكخست و سكرتێرى رێكخراوه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و گرنگى دانه‌ى به‌رێز مام جه‌لال به‌ بوارى هونه‌ر له‌م شاره‌دا، به‌م كاره‌ هونه‌رییه‌مان ویستمان هیوایه‌كى ئه‌و زیندوو بكه‌ینه‌وه‌.
زرنگ ڕه‌نجده‌ر سكرتێرى گشتى ئاسۆى نیشتمان به‌ ئاڕاسته‌ى ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوى ئاسۆى نیشتمان به‌ ئه‌ركى خۆمانزانى به‌هۆى كۆچى دواى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و سه‌رۆك مام جه‌لال كۆرێكى ماته‌مینى پڕ له‌ میوزیكى ماته‌مینى و شیعر و گۆرانى تایبه‌ت به‌ مام جه‌لال ئه‌نجام بده‌ین
زرنگ ڕه‌نجده‌ر وتیشى: ئامانجمان زیندوو كردنه‌وه‌ى یه‌كێك له‌وبوارانه‌ى كه‌ به‌رێزمام جه‌لال گرنگى پێده‌دا كه‌ ئه‌ویش هونه‌ر بوو هه‌میشه‌ ده‌ویست له‌ پایته‌ختى رۆشنبیرى په‌ره‌ به‌ بواره‌ هونه‌رییه‌ جیاوازه‌كان بدرێت ،ئێمه‌یش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ به‌رێزییان به‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ هیوایه‌كى ئه‌ومان زیندوو كرده‌وه‌. 
هاوكات شاعیرى لاو هاشم چه‌مغارا كه‌ به‌ شیعرى شینی شعرێ بۆ ئه‌و مامه‌ى هه‌رگیز نامرێ به‌شدارى كردبوو ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ بیستنى مه‌رگى مام ناخم پڕبوو له‌ وشه‌ى نه‌وتراو چونكه‌ مام كارێزما بوو،ئه‌و له‌پاڵ كارى سیاسى و خه‌باتى زۆر به‌ گه‌له‌كه‌ى گرنگى زۆریشى به‌ ئه‌ده‌بیاتى نه‌ته‌وه‌كه‌مانى داوه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌مه‌ زۆره‌.

386 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/14/2017 11:56:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ