هەواڵ
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ئاڕاسته‌:به‌شی هه‌واڵ
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،وەزارەتی پێشمەرگه‌ڕایگەیاندوه‌،هێزەكانی عێراق لە نزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە شنگال و باكوری مووسڵ و باشووری كەركووك، دەستیان بە جموجۆڵی سەربازیی كردووە و نیازپاكییەك لەو جموجۆڵانە نابینین.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، "لە كۆبوونەوەی نێوان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە وكۆنسوڵی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان لەبارەی هێڵەكانی تەماسی نێوان هێزی پێشمەرگە وهێزەكانی عێراق و هاوئاهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئەمەریكا گفتوگۆ لەبارەیەوە كراوەو كۆنسوڵی ئەمەریكاش ڕایگەیاندووە كە لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشەكەن و داوای كرد، هەمووان دان بەخۆیاندا بگرن و رێ نەدەن رووداوی نەخوازراو روو بدات
لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، "بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، هێزەكانی عێراق لە نزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە شنگال و باكوری مووسڵ و باشووری كەركووك دەستیان بە جموجۆڵی سەربازیی كردووە و نیازپاكییەك لەو جموجۆڵانە نابینین و داواش لە كۆنسوڵی ئەمەریكا كردووە، رێ لە هەر پێشهاتێكی نەخوازراو بگرن كە ببێتە هۆكاری تێكچوونی رەوشەكە.
374 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/13/2017 3:02:19 PM
زیاتر ...