زانست
گه‌نجێكی كورد ئامێرێكی پێدانی كاره‌با دروست ده‌كات
ئاڕاسته‌ : هه‌ردی حه‌سه‌ن
له‌ داهێنانێكی ساده‌و ناوازه‌دا گه‌نجێكی دانیشتوی قه‌زای ڕانیه‌ به‌چه‌ند ئامێرێكی ساده‌ توانیویه‌تی بڕی 4 ئه‌مپێر كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت .
له‌وباره‌یه‌وه‌ هێدی مسته‌فا كه‌ خاوه‌نی داهێنانه‌كه‌یه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاند " دوای هه‌وڵێكی زۆر بۆ ئه‌م داهێنانه‌م به‌ هاوكاری براكه‌م به‌ چه‌ند ئامێرێك و كه‌لوپه‌لێكی ساده‌ی كاره‌بای توانیم بڕی 4 ئه‌مپێر كاره‌با به‌رهه‌م بهێنم و دوای كۆتای كاره‌كانیشم له‌ ئێستادا له‌ هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی داهێنانه‌كه‌مم بۆ زیاد كردنی بڕی ئه‌مپێری زیاتر ".
ناوبراو وتیشی " ئه‌و ئامێره‌ی دروستم كردووه‌ پێك هاتووه‌ له‌ پاتریه‌ك و ماتۆڕێك و  دیله‌مۆیه‌كی دیسی و قایش و دیشل و فلاون كه‌ ئه‌و ئامێرانه‌م وه‌ها لێكداوه‌ په‌یوه‌ستم كردن و به‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی خولانه‌وه‌ی موگناتیسی كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و كه‌ سه‌ره‌تای خولانه‌وه‌كه‌ به‌هۆی پاتریه‌كه‌وه‌ ده‌بێت دوای خولانه‌وه‌ هیچ پێویست به‌ پاتریه‌كه‌وه‌ نامێنێت دوای كاركردن بڕی كاره‌بای پێویست به‌رهه‌م ده‌هێنرێت " . 
ئه‌و گه‌نجه‌ داهێنه‌ره‌ ڕاشیگه‌یاند " تێچوی داهێنانه‌ كه‌متر له‌ 300 هه‌زاری پێویسته‌ كه‌ هاوكاری بكرێم له‌ توانم دایه‌ بڕی ئه‌مپێری زیاتر به‌رهه‌م بهێنم و پێشتریش له‌ ئامێری فێنك كه‌ره‌وه‌ی موبه‌ڕیده‌ داهێنانی ترم ئه‌نجام داوه‌ ، هیواخوازم كۆمپانیایه‌ك هاوكارم بێت تا په‌ره‌ به‌ داهێنانه‌كه‌م بده‌م ، به‌داخیشه‌وه‌م كه‌ به‌رپرسانی حكومی گه‌نجی هاوشێوه‌ی منیان فه‌رامۆش كردوه‌ ".
11717 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2017 3:34:17 PM
زیاتر ...