هەواڵ
نوێترین لێدوانی عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگ دژی كورد
به‌شی هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ جێگیركردنی سه‌قامگیری له‌پارێزگای ئه‌نبار، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ رێگه‌ناده‌ن  بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی وتاری تائیفی و دابه‌شكاری.
 راشیگه‌یاند: هێز دژی گه‌له‌كه‌مان به‌كارناهێنین، ناشچینه‌ چه‌نگی دژ به‌هاووڵاتیانی كوردمان و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش، پێویسته‌ له‌سه‌رمان پارێزگاری له‌یه‌كێتی وڵات و چه‌سپاندنی ده‌ستورو پاراستنی هاووڵاتیان و سامانه‌ نیشتمانییه‌كانمان بكه‌ین.
عه‌بادی وتیشی: به‌جدی كار ده‌یكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و پێویستیشه‌ كه‌مپی ئاواره‌كان دابخرێن و به‌زوویش هه‌موو هاووڵاتیانی ئاواره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵی خۆیان و پارێزگاریش له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بكرێت كه‌ له‌پارێزگای ئه‌نبار به‌ده‌ستهاتووه‌.
8959 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2017 3:07:47 PM
زیاتر ...