هەواڵ
گروپێکی گەنج خۆبەخشانە لەتەقتەقەوە بەپێ دەگەنە سەر مەزاری مام جەلال
ئاڕاستە: پشتیوان عەزیـز

ئەمڕۆ ١٢-١٠-٢٠١٧ گروپێک لە گەنجی ناحیەی تەقتەق وەک وەفایەک بۆ بەرێز سەرۆک مام جەلال بەپێ گەیشتنە شاری سلێمانی و سەرپەرشتیاری گروپەکەش دەڵێت: لە دوێنێ کاتژمێر( ٣:٠٠)ی بەرەبەیانییەوە بەرێ کەوتووین بۆ سەر مەزاری مام جەلال لە دەباشان لە پای ئەو (٧٠)ساڵەی خزمەتی کە بە کورد و کورستانی گەیاندووە.

فەیسەڵ خورشید سەرپەرشتیاری ئەو گروپە بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند: ئێمە بەم کارەمان کە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە لە ناحیەی تەقتەقەوە بە رێ کەوتوین ئەمانەوێ پەیامی ماتەمینی خەڵکی تەقتەق لەپای (٧٠)ساڵ خزمەتی بەرێز ھەڤاڵ مام جەلال کە بۆ کورد و کوردستان کردویەتی بگەیەنین بە روحی پاکی و پێی ئەڵێین ئێمە بە روح لە گەڵتین و روحت ئاسودە بێت لە دوای تۆ ھێشتا کەسانێک ھەن ئەیانەوێ لەسەر رێبازەکەت بەردەوام بن.
وتیشی: لە رۆژی چوارشەممەوە لە کاتژمێر ٣:٠٠ بەرەبەیانییەوە بە رێ کەوتوین و تاوەکو سەر مەزاری مام جەلال لە گردی دەباشان بەردەوام ئەبین کە نزیکەی ١٣٠ بۆ ١٣٤ کیلۆمەتر ئەبێت کە بە پێ رۆیشتن تێی ئەپەڕێنین.
فەسەڵ خورشید ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر تەواوی کوردستانیش بە پێ بپێوین ھێشتا دڵۆپێکە لە دەریایەک بۆ مامەی بکەین چونکە ئەو ئەفسانە بوو کەسایەتییەک بوو توانی لە پێشمەرگەیەتییەوە تاوەکو گەیشتنی بە سەرۆک کۆماری عێراق پەیامی کوردی گەیاند بە جیھان.

775 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2017 2:50:37 PM
زیاتر ...