هەواڵ
75 هه‌زار په‌نابه‌رى عێراقى مافى په‌نابه‌رێتیان له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌رگرتووه‌
به‌شی هه‌واڵ
به‌گوێره‌ى ئامارێكى فه‌رمى  ده‌زگاى ئامارى یه‌كێتى ئه‌وروپا كه‌ به‌ یۆرۆ ستات ناسراوه‌ ، له‌ كۆى 215 هه‌زار په‌ناخوازى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقى كه‌ له‌ ساڵانى 2015 بۆ2016 داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه‌ ، 75 هه‌زار كه‌سیان مافى په‌نابه‌رێتى وه‌رگرتووه‌ . به‌وه‌ش ڕێژه‌ى وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقى له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌دا 36 بووه‌.
راگه‌یاندنى ئه‌و ئاماره‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى سیاسه‌ته‌ تونده‌كانى حكومه‌تى ئوسترالیا كه‌ ئاماده‌ نیه‌ پێشوازى له‌ كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخ بكات و هه‌ر كه‌سێك بیه‌ویت به‌ قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ى هاتووه‌ .
ئاماره‌كه‌ى یۆرۆستات ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات كه‌ سووریا له‌ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مى ئه‌و ووڵاتانه‌یه‌ كه‌ په‌ناخوازانى زۆرترین مافى په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ به‌جۆرێك له‌ كۆى 650 هه‌زار په‌ناخوازى به‌ڕه‌گه‌ز سوورى كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ ، 520 هه‌زار كه‌سیان مافى په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ ، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ ڕێژه‌ى له‌ سه‌دا هه‌شتا.
552 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2017 2:48:22 PM
زیاتر ...