هەواڵ
رێگا بەهیچ هێزولایەنێكی دەرەكی نادەرێت پێ بنێتە نێو خاكمان
ئاڕاسته‌:عه‌بدول نه‌جم
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵ و دەنگۆی جموجوڵی هێزەكانی حەشدی شەعبی و دروستكردنی مەترسی بۆ سەر باشوری كەركوك، هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕایدەگەیەنێت هەر لایەنێك هێرش بكاتە سەر كوردستان، وەك داعش شكۆی دەشكێنن.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی هێزەكانی پشتیوانی " ئەوان بە پشت بەستن بە ئیرادەی گەلی كوردستان، رێگا بە هیچ هێز و لایەنێكی دەرەكی نادەن ”پێ بنێتە نێو خاكمان“ و شكۆی دەشكێنن".
هێزەكانی پشتیوانی ڕایده‌گه‌ێنن، بۆ بەجێ گەیاندنی ئەنجامئی ریفراندۆم، كە بریتییە لە سەربەخۆیی كوردستان، ئەوان هەمیشە بۆ دوژمنان دەوەستن و ”كوردستان لە دوژمنانمان دەكەینە گۆڕستان".
جێگای باسه‌،شەوی ڕابردوو لە سنورەكانی باشوری كەركوك و لە هێڵی هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و چەند یەكەیەكی میلیشیلكانی حەشدی شەعبی دەنگی تەقە و ڕوبەڕوبونەوەی بیسترا كە بە گوێرەی زانیاریەكان ڕوبەڕوبونەوەی نێوانیان بووە لەگەڵ چەند چەكدارێكی داعش لە سنورەكەدا.
661 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2017 2:45:09 PM
زیاتر ...