هەواڵ
به‌غدا:بەنیازین هێرش بكەینە سەرهەرێمی كوردستان
ئاڕاسته‌:عه‌بدول نه‌جم
لە وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستاندا ،وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتیدەكاتەوە كە هێزە عێراقییەكان بەنیازبن هێرش بكەنە سەر هەرێمی كوردستان. 
سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیران عێراق، لە وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستاندا كە هۆشداری دابو لەبارەی ئەوەی هێزە عێراقییەكان ئامادەكاری دەكەن بۆ هێرشێكردنە سەرهه‌ریم وهیچ هەنگاوێکی پراکتیکیش نییە لەو بارەیەوە. 
سەعد حەدیسی ڕاشیگه‌یاندوه‌،ئەوەی هەبوە هێزە عێراقییەکان چەند ناوچەیەکیان لە رۆژئاوای کەرکوک رزگارکردوە لە حەویجە، ریاز، عەباسی، رەشاد و زاب، کە لەژێر دەسەڵاتی داعش بونە، ئەو ناوچانەش 40% پانتایی کەرکوک پێکدەهێنن،هه‌روه‌ها بەپێی مادەكانی 134 و 140ی دەستور دەسەڵاتی ناوچە جێناكۆكەكان بۆ حكومەتی فیدرالیە.
وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیران عێراق ڕاشیگه‌یاندوه‌،حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستەمی ئاسایشی عێراقی و لەژێر فەرمانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانە، حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی ئیتحادییە.
 سەعد حەدیسی بۆڕوداو ڕایگه‌یاندوه‌،دەمەوێت ئەوە بڵێم هیچ هەنگاوێک نییە لەسەر زەوی بۆ ئەنجامدانی کارێکی لەو شێوەیە یان ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان باسی لێوەدەکات، هاوکات داوای ئەوە دەکەین شتێک نەکرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی عێراق پێی نیگەران بن و شتێک نەکرێت بۆ ئەوەی رق و کینە لەنێوان عێراقییەکان بڵاوبکرێتەوە.
1922 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2017 2:43:06 PM
زیاتر ...