هەواڵ
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم وه‌ڵامی به‌غدا ده‌داته‌وه‌
به‌شی هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، به‌رپرسانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمیش  رایده‌گه‌یه‌نێت، "بڕیاره‌كه‌ی دادگا بۆ ده‌ستگیركردنیان سیاسیه‌ و نایاساییه‌". 
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌ش  به‌رپرسانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نن "حكومه‌تی عیراق ده‌ستیكردوه‌ به‌گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك ئیجرائاتی نایاسایی به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێم، ئه‌م بڕیاره‌شی وه‌ك بڕیاره‌كانی دیكه‌ی، دژ به‌گه‌لی كورده‌ و نایاسایییه‌". 
 ئه‌م وتانه‌ی به‌رپرسانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمیش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ ره‌سافه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رپه‌رشتی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد،ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش  له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و په‌یوه‌ندار به‌ ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌وه‌ ، كه‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌.
371 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/11/2017 4:30:42 PM
زیاتر ...