تەندروستی
ئه‌و زانیارییانه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ر برینی گه‌ده‌ نه‌تزانیوه‌
ئاڕاسته‌:
به‌كتریای گه‌ده‌ H. pyloriجۆرێكه‌ له‌ به‌كتریا كه‌ ده‌چێته‌ له‌شه‌وه‌ و له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رسدا جێگیرده‌بێت، به‌ تێپه‌ڕبونی كات و دوای چه‌ند ساڵێك روپۆشی گه‌ده‌ سورده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردن و پاشان دروستبونی برینی گه‌ده‌ و دوانزه‌گرێ، له‌ هه‌ندێك كه‌سیشدا ده‌بێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌.
ناوپۆشی گه‌ده‌ له‌و ترشه‌ڵۆكه‌ ده‌مانپارێزێت كه‌ له‌ش بۆ هه‌رسكردنی خواردن به‌كاری ده‌هێنێت، به‌ڵام كاتێك به‌كتریاكه‌ ده‌چێته‌ گه‌ده‌وه‌ ، ترشه‌كه‌ له‌ ناوپۆشی گه‌ده‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و گه‌ده‌ و دوانزه‌گرێ بریندار ده‌كات له‌م بابه‌ته‌شدا به‌ چه‌ند زانیارییه‌كتان ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ ڕه‌نگه‌ تا ئێستا نه‌تزانیبێت:
* نیشانه‌كانی برینداربوونی گه‌ده‌ ئه‌مانه‌ن:
 - ئازار و سوتانه‌وه‌ له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سك (گه‌ده‌ و دوانزه‌گرێ) به‌تایبه‌ت له‌كاتی خاڵی بونی گه‌ده‌دا
 - دڵتێكه‌ڵهاتن
-نه‌مانی ئاره‌زوو بۆ خواردن
- قرقێنه‌ی زۆر
-ئاوسانی سك
-دابه‌زینی كێش
*كه‌ی پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و پكشنین بۆ به‌كتریاكه‌ ئه‌نجام بده‌یت:
- ئازاری توند و به‌رده‌وامی ناوسك
-به‌ زه‌حمه‌ت قوتدانی خواردن
-پیسایی به‌خوێنه‌وه‌، یان پیسایی ره‌نگی ره‌ش بێت
-رشانه‌وه‌ به‌خوێن
*هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌:
- قه‌ره‌باڵغی/ له‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ شوێنی كار یان له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بژیت توشی به‌كتریاكه‌ بوبێت.
- ئاوی پیس/به‌تایبه‌ت له‌ وڵاته‌ تازه‌پێگه‌یشتووه‌كاندا به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاك
*چۆن خۆت  ده‌پارێزیت له‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌:
- ده‌ست شتن له‌ دوای ده‌ستبه‌ئاو گه‌یاندن وه‌ له‌پێش نانخواردن و ئاماده‌كردنی خواردن.
- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی خۆراكی سه‌ردانه‌پۆشراو و به‌كارنه‌هێنانی ئاوی پیسبوو.
- هیچ خواردنێك مه‌خۆ ئه‌گه‌ر به‌باشی نه‌كوڵابێت.
-خواردنی ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌خۆ كه‌ ده‌ستیان ناشۆن گومانت له‌ پاكوخاوێنیان هه‌یه‌.
سه‌رچاوه‌:گروپی زانیاریی پزیشكی
2697 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/11/2017 3:19:36 PM
زیاتر ...