وەرزش
لێدوانی میسی دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر ئیکوادۆر
ئاڕاستە:کاوان عومەر



ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە بردنەوە ی ل ئیکوادۆر گەیشتنی بە مۆندیال مسۆگەر کرد ئەویش بە لێھاتویی میسی توانی شکست بە ئیکوادۆر بھێنێت و بە پلەی سێیەمی خۆی بگەیەنێتە مۆندیالی رووسیا ، دوای یاریەکەش لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان میسی رایگەیاند:
 
ئەم کۆمەڵەیە یان ئەم ھەڵبژاردەیە شایەنی ئەوە بوو لە مۆندیالی رووسیا بەشداری بکەن
 ئەوەی جێگەی خۆشحاڵی بوو توانیمان زوو وەڵامی گۆڵە خێراکەی ئیکوادۆر بدەینەوە  
 
لیۆنێل میسی : گرنگ ئەوەیە پێکەوە یەک بەیەک توانیمان بەربەستەکە ببڕین و لە رێگە راستەکەوە برۆین ، ھاوکاری پشتیوانی یەکتر ئەم سەرکەوتنەی بۆ ئاسان کردین  
 
لیۆنێل میسی : ئەمرۆ رۆژێکی زۆر زۆر گرنگ بوو بۆ ھەمومان 
سوپاسی کۆمەڵانی خەڵک ئەرجەنتین دەکەم کە بەردەوام پاڵپشتمان بوون  
 
هەروەها میسی ووتیشی : سوپاس بۆ خوا ئامانجەکەمان بە سەرکەوتونانە جێ بە جێ کرد  
ئێمە لە پێناوی گەیشتن بە مۆندیال دەجەنگاین بۆیە ناکرێت ئێمە لە دەرەوەی مۆندیال بوینایە
299 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/11/2017 1:11:08 PM
زیاتر ...