زانست
نیزامه‌ تازه‌كه‌ى ئایفۆن ، ئایفۆنه‌كه‌ت به‌مجۆره‌ لێده‌كات
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
به‌ پێ ى تازه‌ترین ڵێكۆڵینه‌وه‌ و خوێندنى نوێ كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ جێ به‌ جێ كردنى نیزامى11 iOS نابێته‌ هۆى خاو بوونه‌وه‌ى ئایفۆن و به‌ پێ ى كات خێراتر كار ده‌كات ، بۆیه‌ كۆمپانیاى ئه‌مه‌ریكى ئه‌و هه‌ڵانه‌ پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌م نیزامه‌ ئایفۆن خاو ده‌كاته‌وه‌  و زیاتر هانى به‌كار هێنه‌رانى ده‌دات كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ به‌كارهێنانى ئایفۆن . 

ڕۆژنامه‌ى "ته‌له‌گراف"ى به‌ریتانى باس له‌ ناوه‌ندى گه‌شه‌ پێدانى فنلندى ده‌كات كه‌ "100" هه‌زار پارچه‌یان به‌ نیزامى11 iOS كار ده‌كات و دووره‌ له‌ خاووبوونه‌وه‌ .
به‌ پێ ى دوا لێكۆڵینه‌وه‌ى ناوه‌ندى Futuremark كه‌ باس له‌ كۆمپانیاى ئه‌پڵ ده‌كات كه‌ چۆن پارێزگارى له‌ خێرا به‌كارهێنانى ئایفۆن ده‌كات و به‌رده‌وامه‌ له‌و پارێزگارییه‌ كه‌ چۆن پێشتر به‌و نیزامه‌ ڕۆشتووه‌ .
پێویسته‌ iOS ى ئایفۆنه‌كه‌ت نوێ بكه‌یته‌وه‌ ، چونكه‌ دووچارى خاوى ده‌بێته‌وه‌ .
كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ هه‌ر ئایفۆنێك له‌سه‌ر سیسته‌مى iOS ى (9 ،10 ، 11) كار بكات ئه‌وا خێراییه‌كى نه‌گۆڕى ده‌بێت و خاونابێته‌وه‌.
هه‌ر به‌ پێ ى توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ئایفۆنى "5"تا "7" له‌گه‌ڵ به‌رز كردنه‌وه‌ى نیزامى كار پێ كردنیان توانیویانه‌ پارێزگارى له‌ ئاستى خێرایى به‌كارهێنانى بكه‌نه‌وه‌ ، ئه‌و خێراییه‌ش ده‌رئه‌نجامێكى سروشتییه‌.
ده‌ركه‌وتووه‌ زۆر هۆكار هه‌ن بۆ خاوو بوونه‌وه‌ى ئایفۆن وه‌كو (زیاد كردنى پرۆگرام بۆ ئایفۆنه‌كه‌ت و زۆر سه‌رف كردنى ووزه‌) ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆى خاوو بوونه‌وه‌ى ئایفۆن ، ئه‌وه‌ش له‌ یاد نه‌كه‌یت جێ به‌ جێ كردنى ئه‌م نیزامه‌ تازه‌یه‌ بۆ مۆبایلى كۆن ناتوانێت خێرا كار بكات .
به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانى11 iOS گله‌یى له‌م نیزامه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆته‌ هۆى خاوو بوونه‌وه‌ى ئایفۆنه‌كانیان كه‌ پێشتر خێرا تر بووه‌ ، به‌ڵام به‌ پێ ى كات خێراییه‌كه‌ى زیاد ده‌كات .
سه‌رچاوه‌ : سكاى نیوز
2931 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/11/2017 1:06:28 PM
زیاتر ...