هەمەڕەنگ
به‌م شێوه‌یه‌ سوود له‌ توێكڵى هه‌نار وه‌ربگره‌
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
هه‌نار یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ وه‌رزییه‌ به‌سووده‌كان ، ڕوبه‌ هه‌ناریش به‌رهه‌مى هه‌ناره‌ سوود و گرنگى زۆر به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام به‌ پێ ى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ توێكڵى هه‌نار  سوود و كاریگه‌رى ته‌واوى به‌سه‌ر له‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تواناى هه‌یه‌ شان به‌ شانى هه‌نار سوود بگه‌یه‌نێت و له‌ زۆر بواردا ده‌توانین به‌كارى بهێنین كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین ، ده‌ركه‌وتووه‌ هاڕاوه‌ى هه‌نار له‌گه‌ڵ كوپێك شیردا تێكه‌ڵ بكرێت پاشان بخورێته‌وه‌ چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كانى جگه‌ر ده‌كات.
سوود و گرنگى توێكڵى هه‌نار :-
*له‌ش پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌موو مادده‌ ژه‌هراوییه‌كان .
*دڵ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشییه‌كانى ، چونكه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كۆلیسترۆڵدا ده‌گرێت .
*دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌كانى شێرپه‌نجه‌ به‌تایبه‌تى شێرپه‌نجه‌ى پێست.
*چاره‌سه‌رى ڕووتانه‌وه‌ى قژ ده‌كات و گیرو گرفتى پێستى سه‌ر ناهێڵێت.
*پارێزگارى له‌ پێست ده‌كات و له‌ ووشك بوونه‌وه‌ و چرچ بوون ده‌یپارێزێت .
*چاره‌سه‌رێكى به‌هێزى كۆكینه‌ .
*چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى گه‌روو ده‌كات و پاكى ده‌كاته‌وه‌ .
*توێكڵى هه‌نار له‌ ددانه‌كانت بخشێنه‌ به‌ته‌واوى ددانه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ كلسى زه‌رد.
*چاره‌سه‌رى خوێن به‌ر بوونى سووڕى مانگانه‌ ده‌كات.
*ناهێڵێت دووچارى قه‌بزى ببیته‌وه‌ .
*ڕۆژانه‌ دوو جار هاڕاوه‌ى توێكڵى هه‌نار له‌گه‌ڵ ئاودا تێكه‌ڵ بكه‌یت و بیخۆیته‌وه‌ چاره‌سه‌رى میزه‌ چوركێت ده‌كات .
*چاره‌سه‌رى مایه‌سیرى ده‌كات .
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێستى سه‌ریان زۆر ووشكه‌ ده‌توانن كه‌وچكێك له‌ هاڕاوه‌ى توێكڵى هه‌نار له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاو و ئه‌ڤۆگادۆ و ماست به‌ خواستى خۆت تێكه‌ڵ بكه‌پاشان بیده‌ له‌ پێستى سه‌رت چاره‌سه‌رى كرێش و ووشك بوونه‌وه‌ى پێسته‌كه‌ ده‌كات .
ئه‌گه‌ر هاڕاوه‌ى هه‌ناریش بدرێت له‌ قژ ، قژه‌كه‌ به‌هێز و پڕ ده‌كات ، باشتر وایه‌ هه‌فتانه‌  دووجار به‌كارى بهێنیت بۆ قژت.
سه‌رچاوه‌ : مجله‌ رو‌وی.
11856 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2017 2:16:01 PM
زیاتر ...