هەمەڕەنگ
ڕۆژانه‌ دوو كه‌وچك خوێ چى به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێنێت
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
به‌ پێ ى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ڕۆژانه‌ ته‌نها خواردنى دوو كه‌وچكى بچووك له‌ خوێ زیان به‌ دڵ ده‌گه‌یه‌نێت .
ڕۆژنامه‌ى "دیلى مه‌یل"ى به‌ریتانى باس له‌ به‌كارهێنانى خوێ ده‌كات ، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ ڕۆژێكدا دوو كه‌وچكى بچووك خوێ ده‌خۆن كه‌ ڕێژه‌كه‌ى ده‌كاته‌ "3.73" گرام ئه‌وا دووچارى ئاوسانى دڵ ده‌بنه‌وه‌ .
هه‌ر وه‌ك ده‌زانین بنچینه‌یى نه‌خۆشى بۆ دڵ بریتییه‌ له‌ به‌رزى په‌ستانى خوێن كه‌ ماسولكه‌ى دڵ هیلاك ده‌كات ، خوێش به‌ هه‌مان شێوه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر ماسولكه‌ى  دڵ و خێرا لێدانى دڵ.
به‌ پى َى لێكۆڵینه‌وه‌كانى پێشتر زۆر  خواردنى خوێ كار له‌ دڵ و وه‌ستانى مێشك و گورچیله‌كان په‌ك ده‌خات.
بۆیه‌ پزیشكان و شاره‌زایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌ هیچ جۆرێك له‌ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانماندا خوێ زۆر به‌كارنه‌هێنین و دوور بكه‌وینه‌وه‌ له‌ خواردنى خوێ تا ته‌ندروستى دڵ و مێشك و گورچیله‌مان پارێزراو بێت .
سه‌رچاوه‌ : موزوع
1898 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2017 12:14:29 PM
زیاتر ...