هەمەڕەنگ
ڕۆژانه‌ خواردنى كونجى پشتگوئ مه خه
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون



به‌پێ ى ماڵپه‌ڕىonly my health  باس له‌ سوود و گرنگى كونجى ده‌كات كه‌ به‌ به‌رهه‌مى خۆراك به‌خش ناو ده‌بات كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن و (18-25%) پرۆتینى و (13.5%) كاربۆهیدرات و ڤیتامیناتى تێدایه‌ و كانزاى وه‌كو كالیسیۆم و فۆسفۆرى تێدایه‌ ، (50-60%) كونجى ڕۆنى تێدایه‌ كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستى ناگه‌یه‌نێت .

سوود و گرنگى كونجى چییه‌ ؟
*ڕۆژانه‌ خواردنى كونجى له‌ توانایدا هه‌یه‌ ئاستى كۆلیسترۆڵى خوێن دابه‌زێنێت و ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرێت .
*ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ى چوار هه‌فته‌ كونجى بخۆیت به‌ته‌واوى په‌ستانى خوێنه‌كه‌ت داده‌به‌زێت و دووچارى به‌رزى په‌ستان نابیته‌وه‌ .
*خواردنى كونجى له‌ش ڕزگار ده‌كات له‌ شه‌كه‌تى و ماندوو بوون و نیشانه‌و كاریگه‌رییه‌كانى به‌رزى په‌ستان و كۆلیسترۆڵى خوێن له‌جه‌سته‌دا دوور ده‌خاته‌وه‌ .
*چاره‌سه‌رى هه‌وكردن ده‌كات به‌تایبه‌تى تواناى هه‌یه‌ چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى ئه‌ژنۆ بكات و ئازاره‌كه‌ى كه‌م بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆماوه‌ى یه‌ك مانگ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌رى .
*بۆ ماوه‌ى (60) ڕۆژ واته‌ دوو مانگ به‌رده‌وام بیت له‌ كونجى ئه‌وا چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شه‌كره‌ ده‌كات به‌تایبه‌تى خواردنى ڕۆنى كونجى ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌ : موزوع
4746 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/28/2017 1:17:43 PM
زیاتر ...