دۆسیە
ئایا ئه نجامدانی ڕیفراندۆم چ گۆڕانكاریه‌ك دروست ده‌كات؟
ڕاپۆرتی:عه‌بدول نه‌جم
25ی ئه‌یلولی 2017 خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گشتپرسی(ڕیفراندۆمی)برسه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا وبه‌گوێڕه‌ی زانیاریه‌كات ڕێژه‌ی به‌شداربوی هاولاتیان زیاترحه‌فتا له‌سه‌د بوه‌.وڵاتانی دراوسێش كاردانه‌وه‌ی پڕهه‌ڕه‌شه‌یان بۆهه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌یه‌.

سه‌ركۆماری توركیا ،جگه‌ له‌ ئیسرائیل، هیچ وڵاتێك پشتگیریی  ڕیفراندۆم ناكات

سه‌ركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندوه‌: "حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراق، سه‌رباری هه‌موو دژایه‌تی و ئاگاداركردنه‌وه‌كانمان، سووربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی كه‌ له‌ 7ی حوزه‌یراندا بڕیاریان له‌سه‌ردابوو. له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م گشتپرسییه‌ له‌ ده‌ستووری عێراقدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌. جگه‌ له‌ ئیسرائیل، هیچ وڵاتێك و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی ناكات. له‌ هه‌رێمی باكووری عێراقدا كه‌ پێكهاته‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگی ئێتنیكی و ئایینی هه‌یه‌، هه‌وڵێكی له‌م جۆره‌ له‌ لایه‌ن تاكه‌ گرووپێكه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌واڵده‌ری پێكدادان و ئازاری نوێیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا، هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه‌. ئێستا ئه‌نجامتاندا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 90 بۆ 92 ده‌نگی له‌سه‌ردرا. ئایا ئه‌مه‌ به‌هایه‌كی هه‌یه‌؟ كێ سه‌ربه‌خۆیی تۆ په‌سه‌ند ده‌كات؟ ئیسرائیل، خۆ جیهان بریتی نییه‌ له‌ ئیسرائیل".

ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ی به‌لوعه‌یه‌كدا كاره‌كه‌ كۆتایی دێت

رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان دەشڵێت: "ئه‌وكاته‌ی ئێمه‌ ده‌ستمان به‌ جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆكان كرد، بێچاره‌ ده‌مێنیته‌وه‌. له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ی به‌لوعه‌یه‌كدا كاره‌كه‌ كۆتایی دێت. هه‌موو داهات و ماهاتی له‌ده‌ستده‌چێت. ئه‌گه‌ر بارهه‌ڵگره‌كانمان نەچن بۆ باكووری عێراق، ئه‌مانه‌ خۆراك و پۆشاكیان ده‌ستناكه‌وێت. ده‌كه‌ونه‌ دۆخێكی له‌مجۆره‌. بۆچی؟ ناچارین. ئه‌وكاته‌ با ئیسرائیل له‌كوێوه‌ چی بۆ ئه‌مانه‌ ده‌نێرێت؟ با بفه‌رمووێت بینێرێت''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەوەکرد کە تاکە پشتیوانی ریفراندۆمەکەی باکووری عێراق ئیسرائیلە و گوتی: ''کە هێشتا سندوقەکان نەکراوەتەوە، پەکەکەییەکان دەست بە ئاهەنگگێڕان دەکەن، ئەوە مانای ئەوەیە کە پاکی و شەرعییەتی تیادا نییە، با ئەمە بەوشێوەیە ئەنجامبدرێت. هەروەک چۆن شێوازی ئەنجامدانی ئەم ریفراندۆمە نەزانراوە، رێژەی بەشداریی و ئەنجامەکانیشی جێگەی گومانن. چونکە ئەو کارەی کە ئەنجامدراوە، گوماناوییە. بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی عەرەب و تورکمانن، لەدوای پرۆسەیەک کە هەموو رێکارێکی نایاسایی هەر لە لەناوبردنی تۆماری دانیشتوان و کۆچی بەزۆری تیادا ئەنجامدراوە، رەوایەتی دان بە ریفراندۆمێک لەدوای پرۆسەیەکی لەوشێوەیە، مەحاڵە''.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان :ڕیفراندۆم  به‌ئاشكرا ناپاکییە لەبەرامبەر وڵاته‌كه‌مان
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان جەختی لەوەکردەوە کە ئەوان تا دوا سات ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان دانه‌نابوو کە بارزانی بكه‌وێته‌ هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌وه‌ و وتی: "واتا کەوتینە هه‌ڵه‌وه‌. له‌ كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌ به‌رزترین ئاستی خۆی لە مێژوودابوو، ئه‌و بریاره‌ كه‌ بێ هیچ پرس و گفتوگۆیه‌كی پێشوه‌خته‌ دراوه‌، به‌ ئاشكرا ناپاکییە لەبەرامبەر وڵاته‌كه‌مان".
حکومەتی فیدراڵی سازش لەسەر یەکپارچەیى و سەروەرى خاکى عێراق ناکات
هه‌روه‌ها حەیدەر عەبادى، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی سازش لەسەر یەکپارچەیى و سەروەرى خاکى عێراق ناکات و دەسەڵاتی فیدراڵی خۆی بە گوێرەی دەستور دەسەپێنێت، حکومەتەکەی دەست بۆ شکۆی هیچ هاووڵاتییەک نابات بە تایبەتیش بۆ هاووڵاتیانی کورد، هۆشداریشی دا لە کاریگەرییەکانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان کە زیان دەگەیەنێت بە کوردستان و عێراق بە گشتی.
سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان گوێیان نەدا بە بانگەوازە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیه‌كان
حەیدەر عەبادی جەختی لەوەش کردەوە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان گوێیان نەدا بەو بانگەوازە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیانە کە ئاراستەیان کرا سەبارەت بە ڕیفراندۆم، بەوەی کە هەنگاوێکی نادەستورییە وتیشی "بەغدا بە هیچ شێوەیەک لەسەر ئەنجامی ڕێفراندۆم گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ناکات و بڕیاریدا سەرجەم خاڵە سنورییەکانى هەرێم بخرێنە ژێر دەسەڵاتى حکومەتى ناوەندییەوە و تا سێ ڕۆژی تر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێم نەخرێتە ژێر کۆنترۆڵی بەغداوە، گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەو فڕۆکەخانانە قەدەغە دەکرێت.
هه‌روه‌هاپه‌رله‌مانى عێراق چه‌ند بڕیارێكى دژى كورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ده‌ركرد كه‌بریتین له‌ 14خاڵ و وا بڕیاره‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ بڕیارده‌ربكات له‌وانه‌ش:
داخستنی هەموو هێڵەکانی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان . 
گەڕانەوەی دەسەڵاتی سەروەری بۆ خاڵە سنووری و نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا .
 قەدەخەکردنی هەموو جۆرە مامەڵەیەکی کۆمپانیا بیانییەکانە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان
 سەپاندنی هێزی ئەمنی و باری نائاسایى بۆ سەرجەم ناوچە کێشەلەسەرەکان بە تایبەتی کەرکووک بۆ ئەو سنوورانەی کە پێش 9-4-2003 واتە پێش شەڕی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ سەر رژێمی سەدام دەستپێده‌كات.

هەڵوێستی حكومەتی ئێرانیش دژی پرۆسەی ریفراندۆمن و ئەنجامەكانی رەتدەكەنەوە

هه‌روه‌هانوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان ،نازم دەباغ لە تارانه‌وه‌ رایگەیاندوه‌: هەڵوێستی حكومەتی ئێران هەمان هەڵوێستی حكومەتەكانی عیراق و توركیا دەبێت كە دژی پرۆسەی ریفراندۆمن و ئەنجامەكانی رەتدەكەنەوە به‌لام ئه‌وه‌ی جیاوازە ئەوەیە كە ئێران بیر لەوە دەكاته‌وە كە هەڵوێستەكانی بەهیچ جۆرێك زەرەر بە كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان نەگەیەنێت.
 حكومەتی ئێران نایەوێت گەلی كوردستان توشی زیان ونەهامەتی بێت
 نازم دەباغ راشیگەیاند: حكومەتی ئێران نایەوێت ئەو هەموو هاوكارییانەی بەدرێژایی مێژوو پێشكەشی گەلی كوردستانی كردووە بە هۆی هەڵوێستی سیاسی سەركردەكانی هەرێمەوە لەناوبەرێت، بەڵكو كارێك دەكەن گەلی كوردستان توشی زیان و نەهامەتی نەبێت.
975 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2017 2:21:23 PM
زیاتر ...