دۆسیە
ھەنگەوانەکانی كوردستان باس له‌ به‌رهه‌می هه‌نگوین ده‌كه‌ن
ڕاپۆرتی : ھەردی حەسەن

ساڵانە لە باشوری کوردستان لە وەرزی پایزدا جوتیارەکانی  سەرقاڵی کۆکردنەوەی خەل و خەرمان و بەری ڕەنجی ھەردوو وەرزی بەھارە و ھاوینەن و ھەنگەوانەکانی دەڤەری ڕاپەڕینیش لە سەرەتاو ناوەڕاستی وەرزی پایز دا سەرقاڵی بڕینەوەی ھەنگوینی پورە ھەنگەکانیانن وەک خۆشیان دەڵین بەرھەمی ھەنگوینی ئەمساڵ بەھۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە زۆر کەمتر بووە بەراورد بە ساڵانی ڕابردووە.

به‌هۆی بەرزی پلەکانی گەرماوه‌ به‌رهه‌م هێنانی هه‌نگوین كه‌م بوو

حسێن عبدالڵا ھەنگەوانێکی بە ئەزموونە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر كورە ھەنگە کە ساڵانە لە وەرزە جیاوارەکان گەرمێن و کوێستان بە ھەنگەکانی دەکات و بە ئاڕاستەی  ڕاگەیاند " بە درێژای ساڵ من سەرقاڵی چاودێری کردن و بەخێو کردنی كورە ھەنگەکانم کە بەشێکی داھاتی ژیانی خێزانەکەم لە سەر بەرھەمی ھەنگوینە کە ھەنگەکانم بەرھەمی دەھێنن بەڵام ئەمساڵ بەرھەمەکەیان کەمی کردووە و ھۆیەکەشی بۆ گۆڕانی کەش و ھەوا بەرزی پلەکانی گەرما دەگەڕێتەوە" .

له‌وه‌رزی پایزداھەنگ ھەنگوینی پێویست بەرھەم دەھێنێت

ئەو ھەنگەوانە دەشڵێت" ساڵانە لە دوای ئاگری نەورۆز وە لە سەرەتای مانگی چواردا ھەنگەکانم دەگوازمەوە بۆ دەشتەکان و ناوچە شاخاویەکانی پشدەر بە تایبەت قەندیل ھۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ژینگە پاک و ھەمەچەشنەی گوڵ و گوڵزاو ڕەوەکی جۆر بەجۆر فێنکی ناوچەکە ھەتاوەکوو کۆتای مانگی( ٩ )و ناوەڕاستی مانگی ( ١٠ ) و کە دەکاتە پایزھەنگ ھەنگوینی پێویست بەرھەم دەھێنێت و ئێمەش ئەوکات دەست دەکەین بە بڕینی ئەو  ھەنگوینە وە لەکاتی بڕینەوەی ھەنگوینکە پێویستمان بە چەند شتێکی سەرەتای دەبێت وە ئەوەی خۆشمان و ھەنگەکان سەلامەت بن " .

ھەنگوینی کوردستان بەھۆی باشییەوە نێردراوە بۆ دەرەوەی کوردستان

حسێنی ھەنگوان ماژە بەوەش دەکات کە "ھەنگوینی کوردستان بەھۆی باشی یەوە بە دیاری و بۆ بواری پزیشکی نێردراوە بۆ دەرەوەی کوردستان وە باوک باپیریشی تا لەژیاندابوون ھەنگیان ھەبوون ئەویش وەک خولیایەک ھۆگریان بووە ناتوانێت دەست بەرداری ھەنگ بەخێوکردن بێت ، ئەزموونی زۆریشی لە بارەی ھەنگ بەخێوکردن و ناسینەوەی ھەنگوینی خۆلاسەی ئەسڵی خۆماڵیەوە پەیدا کردووە "
چۆن ھەنگوینی ئەسڵ لە ھەنگوینی خراپ جیادەکرێتەوە ؟ 
ئەو ھەنگەوانە دەڵێت بە پێ ی ئەزمونی خۆم بە ڕەنگ و تام و بۆن ھەنگوینی باش دەناسمەوە  وە  ھەنگوینی ئەسڵی بە ٤ ڕێگە باوی ناوخەڵک دەناسرێتەوە کە یەکەمیانیەک خەتێک بە   قەڵەم پەندان لە سەر لە پی دەست بنوسە و دواتر کەمێکی ھەنگوینی لە سەر دابنێ کە مرەکەبەی ئەو قەڵمە بڵاو بوو ئەوە دەردەکەوێت کە ئەو ھەنگوینە شەکری لەگەڵ دایە ، وەیان بە کەچکە چایەک کەمێک ھەنگوین بخەرەناو پەرداخێک ئاووە کە جۆرێک لە چەوری لە سەر ئەو ئاوە بڵاو بۆوە ئەوا دیارە کە ھەنگوینەکە شەکری ھەیە ، یان لەناو فرێزەری سەلاجە بۆماوەیەک داینێ کە ھەنگووینەکە ڕەق بوو گەردیلەی سپی لێوەدەرکەوت ئەوا ھەم دیسان شەکری لەگەڵ دایە وە دەشتوانی کەوڤکێک لەو ھەنگوینە بدەی پاشان بەرزی بکەوە کەماوەیەک لەدوای یەک کشا و ئەوا نیشانەی جۆر باشە و بێ شەکرە ".

لە  دەڤەری بتوێن ( ٢٣ ) ھەزار كورە ھەنگ ھەیە  
لە بارەی کەمی بەرھەمی ھەنگوینی  ئەمساڵەوە ساڵح حسێن ئەندازیاری کشتووکاڵ و بەڕێوبەری بەڕێوبەریەتی کشتوکاڵی ڕانیە بەئاڕاستەی ڕاگەیاند "لە  دەڤەری بتوێن ( ٢٣ ) ھەزار كورە ھەنگ  ھەیە  وەک تێبینمان کردووە بەرھەمی ئەمساڵی ھەنگوین کەمی کردووە ھۆیەکەشی بۆ گۆڕانی کەش و ھەوا و بەرزی پلەی گەرمی ووشکە ساڵی و کەم کردنی کشتووکاڵە لە دەڤەرەکەدا چوونکە زۆرکردنی کشتوکاڵ دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری و لە جۆاو جۆرایەتی گوڵ کە ئەمەش بۆ بەرھەم ھێنانی ھەنگوین لەلایەن ھەنگەوە سودی زۆری دەبێت"
ناوبراو وتیشی " لەگەڵ گۆڕانکاریە نەگونجاوەکانی ژینگە نەخۆشیەکانی ھەنگیش زیاتر بوون کە زۆرێک لە ھەنگەکان لەناوچوون بە بە خۆشی باڵە قرتەو ڤاروا و بەچەگەنین کرمی مەڕی مێش ھەنگ کە وادەکات ھەنگەکان بمرن ئێمە لە لایەن ھەنگەوانەکانەوە لەو جۆرە نەخۆشیانە ئاگادار کراونەتەوە سەرەڕای پێدانی قڕکەر بۆ ئەم نەخۆشیانە بەڵام وەک پێویست نەبووە ".

ھەنگوین چ سودێکی ھەیە بۆ مرۆڤ ؟
 " پێخەمبەری خوا ( د .خ) فەرموویەتی ( علیکم بلشفائین ، القران و العسل ) واتە " ئەی خەڵکینە ئێوە دوو شیفا بەخشەکە بەکار بھێنن کە قورئان و ھەنگوینە"  کە واتە ھەنگوین وەک شیفا بۆ نەخۆشی ئاماژەی پێکراوە"
لێکۆڵینەوە زانستی یەکان دەریان خستووە کە دانیشتن بە دیار پورە ھەنگەو لە بەردەم خانەکەی بۆ نەخۆشی دەروونی بەسودە لە گەڵ ئەوەشدا خواردنی ھەنگوین ژانی جومگەکان کەم دەکاتەوە بۆ حەساسەتی چاو وەک مەڵحەم بەکار دەھێنرێت و بەسودە بۆ بەھێز کردنی مووی قژ کە لەگەڵئاودا تێکەڵ بکرێت و پێ ی چەور بکرێت ودەم و چاو جوان دەکات و چرچی و لۆچی دەموچاو ناھێڵێت کە لەگەڵ زەیتی زەیتوون دەمووچاوی پێچەور بکرێت وەبە تێکەڵی لەگەڵ ئاوی گێزە زۆر باشە بۆ زیبکەو پەڵی دەم و چاو"
ھەنگ چۆن ھەنگوین بەرھەم دەھێنێت ؟
 ھەنگوین  بەرھەمی ھەنگە ئەو ھەنگەی کە بەسودترین و بێ زیانترین مێرووە لە ناو کۆمەڵە مێرووەکاندا و چەندان ( کم ) دەبڕێت بۆ دروست کردنی ھەنگوین ، باشترین ھەنگوینیش ھەنگوینی ناوچە شاخاویەکانە بە ھۆی پاکی ژینگەکەی و کەمی گازە ژەھراویە زیان بەخشەکان ،لێکۆڵینەوکانیش دەریان خستووە کە یەک ھەنگ ٢٤٠ ھەزار کم دەبڕێت تا کیلۆیەک ھەنگوین دروست دەکات کە ئەمەش دەکاتە ٦ ھێندەی گۆی زەوی  و ٤٨ ھەزار جاریش لەلانەکەی دەردەچێت تا ١ کیلۆ ھەنگوین بەرھەمم بھێنێت و وە نزیکەی یەک ملێۆن جۆر شیلە و ھەڵاڵەی گول دەمژێت و کۆی دەکاتەوە بۆ ئەو بڕە ھەنگوینە .ئەوە ھەنگوینەش کە زۆرجار بە زێڕی سپی لە لایەن ھەنگەوانانەوە ئاماژەی پێ دەکرێت ئەمساڵ ئەو بەرھەمە لە دەڤەری ڕاپەڕین کەمی کردووە کە بۆتە جێی نیگەرانی ھەنگەوان .
278 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2017 2:15:52 PM
زیاتر ...