تەندروستی
به‌ته‌واوى خۆت ڕزگار بكه‌ له‌ قورحه‌ى گه‌ده‌
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
قورحه‌ى گه‌ده‌ یه‌كێكه‌ له‌ گیرو گرفته‌ باوه‌كانى گه‌ده‌ ، كاریگه‌رى له‌سه‌ر گه‌ده‌ دروست ده‌كات ناهێڵێت به‌ ڕێك و پێكى په‌یوه‌ست بێت به‌ فه‌رمانى كاركردنییه‌وه‌ ، چوونه‌ ناوه‌وه‌ى ڤایرۆس بۆ گه‌ده‌ و كێشانى جگه‌ره‌ و خواردنى ژه‌مى گه‌رم هه‌ریه‌كه‌ له‌مانه‌ هۆكارن بۆ تووش بوونت به‌ قورحه‌ى گه‌ده‌.
به‌ پێ ى ماڵپه‌ڕىreadersdigest.ca باس له‌و خۆراكانه‌ ده‌كات كه‌ چاره‌سه‌رى قورحه‌ى گه‌ده‌ ده‌كات و ڕێگرى ده‌كه‌ن له‌ تووش بوونت .
ئه‌و خۆراكانه‌ش بریتیین له‌ :-
*هه‌نگوینى سپى : یارمه‌تى گه‌ده‌ ده‌دات زوو سارێژ بێت و پاكى بكاته‌وه‌ له‌ به‌كتریا و ڤایرۆسى كاریگه‌ر .
*سه‌وزه‌واتى وه‌كو قه‌رنابیت و بروكلى و كه‌له‌رم زۆر به‌سوودن بۆ گه‌ده‌ ، چونكه‌ ده‌بنه‌ ئارام كه‌ره‌وه‌ى گه‌ده‌.
*ماست و ماستاو به‌ ته‌واوى گه‌ده‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌وكردن .
*مۆز : به‌ باشترین میوه‌ى چاره‌سه‌ر كه‌رى گیرو گرفتى گه‌ده‌ داده‌نرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینات و كانزا.
*گۆشتى سوور و سپى ده‌توانن چه‌وورى له‌ناو به‌رن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئازار و برینى گه‌ده‌ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌ : الیوم السابع.
2394 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/25/2017 1:08:46 PM
زیاتر ...