تەندروستی
چى تر پێویستت به‌ ده‌رزى ئه‌نسۆلین نابێت
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
په‌نكریاس یه‌كێكه‌ له‌ به‌شى گرنگى ناوه‌وه‌ى له‌ش ، ده‌ورێكى گرنگى هه‌یه‌ له‌ چالاكى له‌شدا ، چونكه‌ ئه‌نسۆلین به‌رپرسه‌ له‌ ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێن و ئه‌نزیمى چه‌ورى و  پرۆتین ده‌رده‌دات ، هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك له‌ په‌نكریاسدا هه‌بێ تووشى نه‌خۆشى شه‌كره‌ت ده‌كات ، به‌ پێ ى ماڵپه‌رى "تایمز اوف اندیا" هندى باس له‌و خۆراكانه‌ ده‌كات كه‌ ڕێژه‌ى ئه‌نسۆلین زیاد ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى و په‌نكریاس چالاك بكه‌نه‌وه‌ بۆ به‌ رهه‌م هێنانى ئه‌نسۆلینى خوێن تا دوورت بخاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ .
ئه‌و خۆراكانه‌ش بریتیین له‌ :-
*كه‌له‌رمى سوور : ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانى ئه‌نسۆلیندا .
*بامێ : به‌ ڕێك خه‌رى شه‌كرى خوێن داده‌نرێت .
*ده‌نكه‌ گه‌رچه‌ك : شه‌كرى خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات و ئه‌نسۆلینى سروشتیت پێ ده‌به‌خشێت.
سه‌رچاوه‌ : الیوم السابع.
2666 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/24/2017 3:24:25 PM
زیاتر ...