تەندروستی
به‌یانیان ئاوى زه‌رده‌چه‌وه‌ بخۆ و له‌ هه‌موو كێشه‌یه‌ك به‌دوور به‌
وه‌رگَیران : ڤانیا بێستون
ده‌ركه‌تووه‌ به‌یانیان له‌سه‌ر گه‌ده‌ى بۆش ئه‌م پێكهاته‌یه‌ بخورێت به‌ هیچ جۆرێك له‌ هیچ نه‌خۆشییه‌ك مه‌ترسه‌ و ته‌ندروستیت پارێزراو ده‌بێت  ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ چاره‌سه‌ر كه‌رى زۆر نه‌خۆشى ناسراوه‌  ، دیاره‌ پزیشكان و شاره‌زایان ڕێك كه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ (ئاو و هاڕاوه‌ى زه‌رده‌چه‌وه‌ )  كه‌ به‌ (ئاوى زه‌رده‌چه‌وه‌ ) ناسراوه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌گشتى هه‌موو كه‌سێك ته‌نها به‌یانیان ئه‌م پێكهاته‌یه‌ بخواته‌وه‌ .
به‌م جۆره‌ پێكهاته‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ :-
*هه‌شت دڵۆپه‌ ئاو .
*نیو كه‌وچكه‌ چا زه‌رده‌چه‌وه‌ .
*یه‌ك كه‌وچكى چا هه‌نگوین (به‌ئاره‌زووى خۆت).
ئه‌م پێكهاته‌یه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ و هه‌موو به‌یانیانێك بیخۆره‌وه‌ .
سوود و كاریگه‌رى ئه‌م پێكهاته‌یه‌ له‌ به‌یانیاندا چییه‌ ؟
*دژى هه‌موو هه‌وكردنێكى جه‌سته‌یه‌ .
*به‌ ئازار شكێنى شوێنى نه‌شته‌رگه‌ریى داده‌نرێت.
*شاش بوونى ئێسك ناهێڵێت.
*به‌ هیچ جۆرێك ناهێڵێت ماسولكه‌ هه‌و بكات.
*ڕزگارت ده‌كات له‌ خه‌مۆكى و بێتاقه‌تى.
*بیركردنه‌وه‌ و بیره‌وه‌ریت به‌هێز ده‌كات.
*زۆر به‌توانایه‌ له‌ كردارى دژه‌ ئۆكسیدا.
*ترشى ناووكى ده‌پارێزێت له‌ فه‌وتان.
*له‌ش پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ مادده‌ى ژه‌هر و زیان به‌خش.
*چاره‌سه‌رى كه‌م خوێنى ده‌كات.
*چاره‌سه‌رى سه‌رما بوون و هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفه‌له‌وه‌نزا ده‌كات.
*پارێزگارى له‌ جگه‌ر ده‌كات ، چونكه‌ جگه‌ر ناسكه‌ زۆر تووشى نه‌خۆشى و هه‌و كردن ده‌بێت .
*ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشى له‌شدا .
*كۆلیسترۆڵى زیانبه‌خشى له‌ش ناهێڵێت.
*تواناى هه‌یه‌ په‌ستانى خوێن دابه‌زێنێت.
*یارمه‌تى زوو چاك بوونه‌وه‌ى شوێنى نه‌شته‌رگه‌ریى ده‌دات.
*چاره‌سه‌رى گیرو گرفتى گه‌ده‌ و هه‌رس ده‌كات.
*گرژى و ئازارى سك ناهێڵێت و چاره‌سه‌رى قۆڵۆن ده‌كات.
*چاره‌سه‌رى غوده‌ى ده‌ره‌قى ده‌كات .
*ڕێگره‌ له‌ خێرا لێدانى دڵ.
*ئازارى سوورى مانگانه‌ى خانمان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
*چاره‌سه‌رى ناو پۆشى ڕه‌حم ده‌كات.
*ڕووخسار ده‌پارێزێت له‌ نیشانه‌كانى پیرى.
*میز كردن ئاسان ده‌كات .
*خانه‌ى شێر په‌نجه‌یى له‌ناو ده‌بات .
سه‌رچاوه‌ : سیق نفسك.

577 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/24/2017 3:23:28 PM
زیاتر ...