کۆمەڵایەتی
به‌م 8 یاساییه‌ ژیانێكى ته‌ندروست بۆ خۆت مسۆگه‌ربكه‌
وه‌رگێڕان:چاوان حسام
له‌گه‌ڵ ژیانى پڕ له‌ دوودڵى و بێ خه‌وی و هیلاكى به‌رده‌وامدا ،پێویسته‌ ڕه‌چاوى ئه‌م یاساییانه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ژیانێكى ته‌ندروست بژین و پارێزگارى له‌ ته‌ندروستیمان بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ، یاساكانیش ئه‌مانه‌ن:-
یاسایى یه‌كه‌م: پێویسته‌ 6 مانگ جارێك پشكنینى گشتى بكه‌ین و پزیشكێكى شاره‌زا بكه‌ین به‌ ڕێنیشانده‌رى ته‌ندروستیمان.
یاسایى دووه‌م: ڕۆژانه‌ جوڵه‌ و وه‌رزش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌ له‌شجوانیمان بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و باشتر.
یاسایى سێ یه‌م:پێویسته‌ پشكنینى DNA بكه‌ین ، كه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانیت چ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كت هه‌یه‌ و یاخود بۆ پاراستنى ته‌ندروستیه‌كى باشتر له‌ ئاینده‌دا.
یاسایى چواره‌م: خواردنى قاوه‌ یان چوكه‌لاته‌ى ڕه‌ش یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ ڕێگرى كردن له‌ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و ته‌سكبوونه‌وه‌ى بۆریه‌كانى دڵ ، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر دژه‌ ئۆكسیدى تێدایه‌.
یاسایى پێنجه‌م:خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ كه‌م بكه‌ره‌وه‌ ، چونكه‌ زیانى هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستى و باشتره‌ بیگۆڕیت بۆ چاى سه‌وز.
یاسایى شه‌شه‌م: وازبهێنه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان  ، چونكه‌ گرنگه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌كر.
یاسایى حه‌وته‌م:وازبهێنه‌ له‌ خواردنى دانه‌وێڵه‌ ، نانى سپى و برنجى سپى و پاستاى سپى  بگۆڕه‌ به‌ نان و برنج و پاستاى بۆر له‌به‌رئه‌وه‌ى ماده‌ى ڕیشاڵى به‌سودى تێدایه‌.
یاسایى هه‌شته‌م:به‌روبوومى خۆراكى بخۆ ، جگه‌له‌ ژه‌مه‌ سه‌ره‌كیه‌كان ڕۆژانه‌ ئه‌و به‌روبوومه‌ خۆراكیانه‌ بخۆ كه‌ وزه‌ و چالاكیت پێده‌به‌خشێت.
سه‌رچاوه‌:انازه‌هره‌
1435 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/24/2017 3:22:21 PM
زیاتر ...