تەندروستی
ئاگاداربه‌ خوێ و خواردنه‌ گازیه‌كان مه‌ترسیدارن بۆ له‌ش
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
گورچیله‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى جه‌سته‌ ، چالاكى و كاركردنى گورچیله‌كان زۆر پێویسته‌ بۆ له‌ش ، چونكه‌ گورچیله‌ خوێن ده‌پاڵێوێت له‌ مادده‌ى زیان به‌خش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شله‌ى له‌ش ده‌گۆڕێت بۆ میز و به‌رپرسه‌ له‌ میز كردن .
به‌ پێ ى ماڵپه‌ڕىkimberlysnyder باسى كۆمه‌ڵێك خۆراك ده‌كات كه‌ زیانى زۆر به‌ گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و دووچارى شكستى گورچیله‌كانت ده‌كاته‌وه‌ .
بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانى خۆت به‌ دوور بگریت له‌م خۆراكانه‌ تا گورچیله‌كانت دووچارى زیان نه‌بنه‌وه‌ :-
*پێویسته‌ خواردنى پرۆتین كه‌م بكه‌یته‌وه‌ ، چونكه‌ زۆر خۆراك هه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین نابێت زۆر بخورێت ، چونكه‌ پرۆتینى زۆر گورچیله‌ ده‌فه‌وتێنێت و به‌ردى زراو دروست ده‌كات .
*زۆر خواردنى خوێ كاریگه‌رى زۆر خراپى له‌سه‌ر گورچیله‌كان ده‌بێت ، چونكه‌ خوێ گورچیله‌ داده‌ڕزێنێت و سستى ده‌كات ، جگه‌ له‌وه‌ش په‌ستانى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .
*خۆراكى قووتوو و كارگه‌كان زۆر خراپه‌ بۆ گورچیله‌كان ، چونكه‌ گورچیله‌ شى ده‌كاته‌وه‌ و به‌رد دروست ده‌كات .
*گیرو گرفتى ته‌ندروستى و كێشه‌ى گه‌ده‌ كاریگه‌رى به‌سه‌ر گورچیله‌وه‌ ده‌بێت و شكستى پێ ده‌هێنێت .
*خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان به‌ خراپترین شله‌ داده‌نرێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆى له‌ناو چوونى گورچیله‌كان.
سه‌رچاوه‌ : الیوم السابع
335 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/23/2017 12:54:54 PM
زیاتر ...