وەرزش
خولی بالەی پێشمەرگە بەکۆتا هات
ئاڕاستە : هەردی حەسەن


لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ناوەندی وەرزشی کۆمیتەی ڕێکخستنی ڕانیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وبەئامادە بوون بەرپرسانی حکومی و حزبی دەڤەرەکە کۆتایی هات بە خول پێشمەرگە  کە لەم خولە دا ( 9 ) تیپی بالە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەشدار بوون.

یاسین سلیم سکرتێری ناوەندی وەرزشی کۆمیتەی ڕێکخستنی ڕانیە بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئەم خولە لە درێژەی کار وچالاکیەکانی ناوەندی وەرزشی کۆمیتەیە کەلەم خولە دا بە هاوکاری یانەی ڕانیە و لە ژێر چاودێری قائیمقامی قەزای ڕانیە ( 9 ) تیپی وەرزشی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەشدار بوون لە کۆی 17 یاری بە 2 دۆڕاندن تیپەکان لە خولەکە دەکرانە دەرەوە " .

ناوبراو وتیشی " دواجار لە کۆتایی خولەکە هەردوو تیپی بالەی ( سەروچاوە و قەڵادزە ) بەیەک گەیشتن دوای یاریەکی ئاست بەرز و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە وەرزش دۆستان تیپی بالەی سەروچاوە توانی ( سێ ـ سفر ) لە قەڵادزێ بەرێتەوە بەمەش سەروچاوە بووە یەکەمی خولەکە لە کۆتایشدا خەڵاتی سەرکەوتن بەسەر وەرزشەواناندا دابەشکرا " .

51 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/22/2017 5:03:39 PM
زیاتر ...